Nov 2016

ڕاگەیاندنێک سەبارەت بە خوێندکارانی ناوەند و باشوور

به له بەرچاوگرتنى  ئەو بارودۆخەى له ئێستادا شاره کانى ناوەند و باشوورى عێراق پێدا تێدەپەرێت، و له پێناو پاراستنى ژیانى ئەو خوێندکارانەى که هاووڵاتى هەرێمى کوردستانن و ئێستابە ئاگاداری و رەزامەندی حکومەتی هەرێم  له زانکۆکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق دەخوێنن.
 ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (١/٣/٢٠١١) بڕیارى دا ئەو خوێندکارانه بەشێوازى مێوان داری (استیظافه) بگوازرێنەوە بۆ کۆلیژ و بەشه هاوشێوەکانیان له زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.

ئەو مێوانداریە لەسەر داوای خوێندکارو بە ڕەزامەندی زانکۆی خاوەن ماڵ بەپێ ی شوێنی جوگرافی ئەنجام دەدرێت.

ئەم بڕیارەتەنها ئەو خوێندکارانەدەگرێتەوەکەبه فەرمانى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان رۆیشتوون وئێستا لەقۆناغى (3.2) دوو و سێ دەوام دەکەن. واتە بەلایەنی کهم قۆناغی یهکەمیان بەسەرکەوتوویی بڕیوه.