ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 13/02/2011 لیژنه‌ی باڵای یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆك زانكۆ و ده‌سته ته‌كنیكییه‌كان بۆ كاروباری خوێندنی باڵا له دیوانی وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان ئه‌نجام دا ده‌رباره‌ی ده‌رنجامه‌كانی خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی خوێندنی 2010-2011, دوای گفت و گۆی تێر و ته‌سه‌ل و به ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رزڕاگرتنی كوالیتی خوێندن ئه‌م بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه درا:
1. ئه‌و خوازیارانه‌ی كه له تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی دا توانیویانه له (18. 5 ) و بۆ سه‌ره‌وه به‌ده‌ست بهێنن ئه‌وا به ده‌رچوو هه‌ژمار ده‌كرێن به مه‌رجێك نمره‌كانیان له‌سه‌ر ده‌فته‌ری تاقیكردنه‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتبێت.
2. ئه‌و خوازیارانه‌ی كه نمره‌ی به‌كالۆریۆسیان له نێوان ( 64. 5- 64. 9) یه‌و به‌شداریان كردووه له پێشبڕكێ و ناویان ده‌رچووه بۆ خوێندنی ماسته‌ر, ئه‌وانه به سه‌ركه‌وتوو هه‌ژمار ده‌كرێن به‌ڵام خوێندنیان دوا ده‌خرێت بۆ ساڵی خوێندنی 2011-2012.
3. ئه‌و خوازیارانه‌ی كه نمره‌ی كۆتایان (نمره‌ی توانستی زانستی + نمره‌ی به‌كالۆریۆس) له نێوان (59. 5-59. 9) یه به ده‌رچوو هه‌ژمار ده‌كرێن و ساڵی خوێندنی (2010-2011 ) ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌ن به مه‌رجێك ئه‌و داواكارانه له تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی دا نه‌ره‌ی ده‌رچوونیان به‌ده‌ست هێنابێت.
4. ئه‌و خوازیارانه‌ی كه نمره‌ی ڕه‌سه‌نی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی‌یان نه‌گه‌یشتۆته ڕێژه‌ی دورچوون ده‌توانن بۆ خولی ئاینده بێنه پێشبڕكێ و به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی بكه‌ن كه پێش هاتنی وه‌رزی هاوین ئه‌نجام ده‌درێت و ساڵی خوێندنی 2011-2012 ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌ن.
5. سه‌باره‌ت خوێندنی پارالێل (تعلیم موازی) بڕیار درا له هه‌موو سێنته‌رێك (1-3) كورسی ته‌رخان بكرێت بۆ خوێندنی پارالێل, ئه‌م كورسیانه له‌ده‌ره‌وه‌ی پلانی وه‌رگرتنی سێنته‌ره‌كان ده‌بێت.
6. بڕیا درا له ده‌ره‌وه‌ی پلانی وه‌رگرتن هیچ كورسییه‌ك بۆ خوێندنی ماسته‌ر زیاد نه‌كرێت.