Nov 2016

ئاگادارى بۆ گشتى دەرچووانى بەرنامەى تواناسازى (HCDP)

ئەوانەى کە گشت پێداویستییەکانى خوێندنیان تەاواو کردووە، دەتوانن سەردانى وەزارەتى خوێندنى باڵا/فەرمانگەى نێردراوان/بەرنامەى تواناسازى بکەن، بە مەبەستى وردربینى کردن لە بەڵگەنامە پێویستییەکان و رێکخستنى دۆسییەکانیان و ئەنجامدانى کارەکانیان.

هەروەها وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچووانى بەرنامەى تواناسازى دەکاتەوە، ئەوانەى کە ئەم پێداویستیانەى خوارەوەیان ئامادە کردووە، دەتوانن سەردانى دیوانى وەزارەت بکەن بە مەبەستى وەرگرتنى پارە. پێداویستییەکانى خوێندن ئەمانەى خوارەوەن:

  1. نوسراوى رەزامەندى زانکۆ offer letter.
  2. نوسراوى پەسەندکردنى وەرگرتن CAS  یان ATAS
  3. نوسراوى وەرگرتنى کۆرسى زمان.
  4. وەکالە.
  5. کەفالە  بڕى 75 ملیۆن دینار بۆ ماستەر و بڕى 120 ملیۆن دینار بۆ دکتۆرا.