Nov 2016

ئاگادارییەک لە بەرنامەى تواناسازى

ئاگادارى سەرجەم دەرچووانى زانکۆکانى کوردستان دەکەین کە (بەرنامەى  تواناسازى مرۆیى لە بوارى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان) لە سەرەتاى مانگى ئابى 2010 وە دەستى پێکردووە و ئێستا لە بوارى جێبەجێکردندایە. ئەوبەڕێزانەى  خوازیارن کە خوێندنى باڵا لەدەرەوەى ووڵات تەواو بکەن پێویستە بەزووترین کات داواکارى پێشکەش بکەن  بە پێى ئەم مەرج و ڕێنماییانەى لاى خوارەوە.

یەکەم مەرجە سەرەکییەکان:

  • پێویستە داواکار بۆ خوێندنى ماستەر/ دکتۆرا بڕوانامەى بەکالۆریۆسى  هەبێت، بۆ (خوێندنى دکتۆرا) ئەولەویەت دەدرێتە هەڵگرانى بڕوانامەى ماستەر، پێویستە داواکار بڕوانامەکەى لە زانکۆیەکى باوەڕپێکراو لە لایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاى حکومەتى هەێمى کوردستانەوە بەدەست هێنابێت.
  • دەبێت داواکار بۆ خوێندنى ماستەر/ دکتۆرا تێکڕاى نمرەى دەرچوونى لە بەکالۆریۆس لە 65% کەمتر نەبێت یان لە ڕیزبەندى چارەکى یەکەمى دەرچووانى خولەکەى دا بێت.  
  • پێویستە داواکار تەمەنى لە 35 ساڵ زیاتر نەبێت بۆ خوێندنى ماستەرو لە 40 ساڵیش زیاتر نەبێت بۆ خوێندنى دکتۆرا.

دووەم مەرجە تەواوکارییەکان:

داواکار بەبێ بوونى مەرجە تەواوکارییەکان دەتوانێت داوا پێشکەش بکات، بەڵام دەستەبەرکردنى ئەم مەرجانە هەلى وەرگرتن زیاتر دەکات.

  1. بەدەستهێنانى نوسراوى وەرگرتن لە زانکۆیەک یان کۆلێجێکى دەرەوەى ووڵات کە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە باوەڕپێکراو بێت، هەروەها پێویستە لە نێو ئەو ووڵاتانەدا بێت کە لە چوارچێوەى ئەم پرۆگرامەدا ئاماژەى پێکراوە.
  2. ئەگەر داواکار نوسراوى وەرگرتنى لە زانکۆیەک بە دەستهێنابێت کە خوێندن تیایدا بە زمانى ئینگلیزییە ئەوا پێویستە داواکار یەکێک لە تاقیکردنەوەکانى (TOEFL، IELTS، PASSWORD) ى ئەنجام دابێت.

فۆرمى پێشکەشکردنى داواکارى لە ڕێگاى ماڵپەرى سەرەکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییەوە ئامادە کراوە و دەرچووانى ئەم ساڵ و ساڵانى پێشوو دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن. فۆرمەکان دواى پڕکردنەوەیان لەگەڵ دۆکیومێنتى پێویست دەگەڕێنرێتەوە بۆ فەرمانگەى ناردن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى. 

دوا مۆڵەت بۆ پێشکەش کردنى داواکارى بۆ خولى یەکەمى بەرنامەى تواناسازى ڕۆژى (31/08/2010)ە.
بۆ زانیارى زیاتر سەردانى ماڵپەڕى سەرەکى وەزارەتى خوێندنى باڵا بکەن (www.mhe-krg.org).