وەزارەتی خوێندنی باڵا پۆستێک لە زانکۆى ڕاپەڕین ڕادەگەیەنێت

Expires
False

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى ڕاگرى (کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتییەکان) لە زانکۆى ڕاپەڕین بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت، جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە ومەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

 

مەرجەکان:

  1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینى :

  • ئەو بەڕێزەى کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت.
  • دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتی (2020/8/23) دەبێت.
  • پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
  • هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانى  (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.
Vacant post
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
Application deadline
2020-08-23
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
سلێمانی
State/Province
سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین
Country
Iraq
Image Vacancy
پۆستی زانكۆی ڕاپه‌ڕین