زانکۆلاین ماوەی 24 سەعات درێژکرایەوە

zanko line

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى (زانکۆلاین)ى بۆ ماوەى ٢٤ سەعات درێژدەکاتەوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەلێدوانێکیدا رایگەیاند: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (٢٤) سەعاتى دیکە واتە تا سەعات (١٢)ی شەوى رۆژى شەمە لەسەر یەکشەممە رێکەوتى (۲۰۱۹/۹/۲۱) بۆ دەرچووانى قۆناخى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیگەیاند لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

عەباس ئەکرەم راشیگەیاند: ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە, پێویستە لەماوەى ئەو ٢٤ سەعاتەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکرنەوەى فۆرمى زانکۆلاین.