خولی دووەمی پڕۆژەی (AMIDEAST-MHE)دەست پێدەکات

newsitem-1399-06.09.2012-ku.jpg

ئاگاداری سەرجەم کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی دەکەین کە خولی دووەمی پڕۆژەی (AMIDEAST-MHE) لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 6/9/2012 دەست پێ دەکات .

ئەم پڕۆژەیە تایبەت بە هاوکاری کردنی ئەو کاندیدانەی بەرنامەی تواناسازی کە ئارەزووی دەکەن لە زانکۆکانی ئەمریکا درێژە بە خوێندنی (ماستەر و دکتۆرا) بدەن.
لە چواچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا رێکخراوی ئەمیدست ئەم خزمەت گوزاریانەی خوارەوە پێشکەش بە کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی دەکات.

  1.   ئەنجامدانی تەواوی کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی لە هەموو ئاستەکان.
  2.   ئامادەکاری و ڕاهێنان و کۆرسی تایبەت بۆ هەردوو تاقیکردنەوەی (TOEFL) و (GRE) .
  3.   ئەنجامدانی هەردوو تاقیکرنەوەی (TOEFL) و (GRE) لە کوردستان .
  4.   دابین کردنی ئۆفەری ئەکادیمی لە زانکۆکانی ئەمریکا.
  5.   بەدواداچوونی ئەکادیمی بە درێژایی ماوەی خوێندن لە زانکۆکانی ئەمریکا.
  6.   یارمەتی کاندیدەکانی بەرنامەی (HCDP) دەدات لە پرکردنەوەی فۆرمەکانی تایبەت بە ڤیزا وەرگرتنی رێکەوتی چاوپێککەوتن لە کونسولیە یان باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق.

ئەو کاندیدانەی کە ئارەزووی پێشکەش کردنیان هەیە، تکایە فۆرمی تایبەت بەم بەرنامەیە لەگەڵ ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە لە ڕێگەی ئیمێلی(amideast.hcdp@mhe-krg.org) بنێرن بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / بەرێوەبەرایەتی پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان.

  • فۆرمی تایبەت بە (AMIDEST-MHE) کە دەکرێت لە خوارەوە (Download) بکرێت.
  • نوسراوی پشتگیری دارایی ( Support Letter).
  • کۆپیەک لە بڕوانامەی ئەکادیمی (بەکالۆریۆس یا ماستەر).
  • کۆپییەک لە پاسەپۆرتی عێراق (G،A).
  • کۆپییەک لە ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی.
  • (CV).


دوا مۆڵەت بۆ پێشکەش کردنی  داواکاریەکان بریتیە لە (30/9/2012)

تێبینی :

  • تکایە بە مەبەستی بەدەستهێنانی فۆرمی ئەم بەرنامەیە و زانیاری زیاتر سەبارەت بە خزمەتگوزاریەکانی رێکخراوی ئەمیدێست (AMIDEAST) بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی لە چواچێوەی ئەو ڕێککەوتنامەیە کلیکی ئەم فایلە هاوپێچانە بکە.