پێشانگای زانکۆ بەریتانیەکان

newsitem-1273-04.04.2012-ku.jpg

خۆشحالین بە ئامادەبوونتان لە ئۆتێلی نێودەولەتی هەولێر (شیراتۆن) بۆ بەشداریکردن لە پێشانگایەک لە 4 و 5 ی مانگی چوار ی 2012 کە ژمارەیەک لە زانکۆکانی بەریتانی سەردانی کوردستان دەکەن.

زانکۆ بەریتانیەکان:

نۆتینگهام، کوین ماری، نۆتینگهان ترینت، سالفۆرد، میدڵسێکس، ئانگلیا رەسکین، پۆرتس ماوپ، لیڤەرپوول، جۆهن مۆریس، زانکۆی ناوەراستی لانکەشایر، کۆلێژی نۆتینگهامی نێودەوڵەتی.

زانیاری سەردانەکەیان بۆ کوردستان:

چوارشەممە 4/4/2012 لە کاتژمێر 3 – 6 ی ئێوارە پێشانگاکە کراوەیە بۆ هەموو کەس بۆ بینینی زانکۆکان و باسکردنی کۆرس و چۆنیەتی وەرگرتنی ئۆفەر(لەگەل راگر و سەرۆک بەشەکانی زانکۆکان).

پێنج شەممە 5/4/2012 لە بەیانیەوە تا ئێوارە پێشانگاکە دووبارە دەست بە کاردەبێتەوە بۆ هەموو کەسێک بۆ بینینی زانکۆکان و باسکردنی کۆرس و چۆنیەتی وەرگرتنی ئۆفەر. ئەوانەی کە داوەتکراون سەرۆکی زانکۆکان و ڕاگری کۆلێژەکان و  گرووپی قوتابیانن.

ئەمە دەرفەتێکی زۆرباشە بۆ بینینی زانکۆ بەریتانیەکان و تێگەیشتنی باشتر دەربارەی بەریتانیا.