راگەیاندن بۆ پۆستى راگرى کۆلێج

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێویستى بە کەسانێکى شیاو هەیە بۆ پۆستى راگرى کۆلێجەکانى سەر بە زانکۆى (سلێمانى)، کە پێک هاتووە لە کۆلێجەکانى: (زانست، کشتوکاڵ، پزیشکى، زانستە مرۆڤایەتییەکان، زمان، ئەندازیارى، پزیشکى ڤێتێرنەرى، یاسا و رامیارى، پەروەردەى بنەرەتى/سلێمانى، پەروەردەى کەلار، ئاداب/خانەقین، پەروەردەى وەرزشى/سلێمانى، بازرگانى، دەرمانسازى، پزیشکى ددان).

مەرجەکان:

  • هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
  • خزمەتى ئەکادیمى لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.
  • لە بوارى کارگێڕیدا خاوەنى توانست و شارەزایى بێت.

ئەرک و دەسەڵاتەکان :

بەپێى یاساى ژمارە (10)ى ساڵى 2008ى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى-حکوومەتى هەرێمى کوردستان.

مادەى پازدەم:

یەکەم: تایبەتمەندییە زانستییەکان :

  1.   بەدواداچوون و رێکخستنى خوێندنى بەرایى و باڵا و کارکردن لە پێناوى بەهێزکردنى بارودۆخى پەروەردەیى و زانستى دا.
  2.  پەسندکردنى راسپاردەى ئەنجوومەنى بەش و لقەکان.
  3.  رەزامەندى دەربڕین لەسەر دابەشکردنى بابەتەکانى خوێندن و یەکەکانى وەرزى بەسەر ئەندامانى دەستەى دەرس گوتنەوە و وانەبێژان و دامەزراندنى لیژنەکانى گفتوگۆکردنى نامەکان و دیاریکردنى کاتەکانیان.
  4. پیادەکردنى ئەو یاسا و پێڕەو و رێنوێنیانەى، کە لەبارەى رێکخستنى کاروبارى زانستى و پەروەردەیى و بڕیارى لایەنە باڵاکانەوە دەرچوونە.

دووەم: تایبەتمەندییە کارگێڕى و داراییەکان:

  1. پیادەکردنى ئەو یاسا و پێڕە و رێنوێنیانەى کە بە کاروبارى کارگێڕى و دارییەوە پەیوەستن.
  2. رەزامەندیى دەربڕین لەسەر راسپاردەى ئەو لێژنانەى کە لە کۆلێج و پەیمانگاکان پێک هاتووە.
  3. تۆمارکردنى خوێندکاران بۆ خوێندنى بەرایى و باڵا.
  4. رەزامەندیى دەربڕین لەسەر کڕینى کەل و پەلەکانى تاقیگە و پێداویستییەکانى دیکە لە گۆڤار و کتێب و هاوردنیان.
  5. رەزامەندیى دەربڕین لەسەر خەرجکردنى پاداشت بۆ ئەوانەى، کە لە دەرەوەى زانکۆن، لەبارەى مەشق و دەرس گوتنەوە و سەرپەرشتى کردنى نامەکان و بەشدارى کردن لە لیژنەى ئەزموونەکانى گشتگیر و لیژنەکانى گفتوگۆکردن، بەپێى یاساى بەرکارەکان.
  6. راسپێرى بۆ گۆڕینى ناونیشانى تەکنیککاران و کارگێڕان، لەچوارچێوەى میلاکى کۆلێج یان پەیمانگا، بەگوێرەى حوکمەکانى یاسا و پێڕە و رێن.
  7. راسپێرى بۆ گواستنەوەى کارمەندان لە تەکنیککاران و کارگێڕان و دابەشکردنیان بەسەر کۆلێج و پەیمانگا و فەرمانگەکانى زانکۆدا.

سێیەم:

راگر بۆى هەیە هەندێ لە دەسەڵاتەکانى زانست و کارگێڕیى و دارایى خۆى بە سەرۆکى بەش و یاریدەدەرانى بسپێرێت.

تیبینى :

-پێویستە داواکار cv خۆى بۆ ئەم ئیمەیلە بنێرێت:

jobs@mhe-krg.org

-دوا کات بۆ وەرگرتنى داواکارییەکان تا 29/8/2010 دەبێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى