Nov 2016

ئه‌نجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمان ئینگلیزى ڕادەگەیەنرێت

ئه‌نجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمان ئینگلیزى ڕادەگەیەنرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵاو خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنێت.

د. محمد حوسێن سەرۆکی لێژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانی زمانی ئینگلیزی و ڕێکخستنەوەی کارو چالاکیەکانی سێنتەرەکانی زمان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا بە وێبسایتى (www.mhe-krg.org)ى ڕاگەیاند: دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتى (٥/٣/٢٠٢٠) ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرى زمانى  زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵاو خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لەلایەن سێنتەرەکانەوە ڕادەگەیەنرێت.

سەرۆکی لێژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانی زمانی ئینگلیزی و ڕێکخستنەوەی کارو چالاکیەکانی سێنتەرەکانی زمان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیاران دەتوانن سەردانى سێنتەرەکان یان وێب سایتى سێنتەرەکانى زمان و وێب سایتى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکانیان. هەروەک وتیشى: لە داهاتویەکى نزیکدا تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست و ناونوسین بۆ خولی  نوێى ئاستەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى بەسیستمێکى تازە لەسەرجەم سینتەرەکانى زمانى زانکۆکان دەستپێدەکاتەوە. ئەمەش لەدواى ئەنجامدانی خولێکی ڕاهێنان بەسەرکەوتوی بۆ بەڕێوەبەرانی سێنتەرەکانی زمان.

وتیشى: ژمارەی بەشداربوان بۆ سەرجەم ئاستەکان لە سێنتەرەکان (٩٨٣) بەشداربو بوە، دواى دەرچونى ئەنجامەکان بۆ ماوەى (٧٢) سەعات کاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەڵپ گرتن لە ئەنجامەکانیان تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٨/٣/٢٠٢٠).