Nov 2016

ڕونکردنەوەیەک لە وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى-یەوە

IMG_6009999.jpg

 سەبارەت بەو ڕەخنەو گلەییانەى کە لە سیستەمى وەرگرتنى خوێندکاران دەگیرێت بەتایبەت ئەو بەشەى کە پەیوەندى بەوەرگرتنى خوێندکارانى زانکۆکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و پارێزگاى هەڵەبجەو ئیدارەى گەرمیان هەیە,  وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایدەگەیەنێت سیستمى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان دادپەروەرى تیادا بەرجەستەکراوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند: سیستمى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان زیاتر لە ١٠ ساڵە لە هەرێمى کوردستان پەیڕەو دەکرێت و, زۆرترین دادپەروەرى تیادا بەرجەستەکراوە, بەشێوەیەک مافى هیچ خوێندکارێک نەفەوتێت بۆ ئەو زانکۆ و پەیمانگەیەى کە لێى وەردەگیرێت و تیایدا درێژە بەخوێندن دەدات.

وتیش ئەم سیستەمە بە هۆکارى زانستى و جوگرافى بۆ خوێندکاران لە هەر پارێزگایەکدا داڕێژراوە ، لە هەمانکاتیشدا هەر کەس و لایەنێک ئەگەر رەخنەى زانستى و گلەییان لە سیستەمەکە هەیە دەتوانن بەرزى بکەنەوە بۆ وەزارەتەکەمان بۆ ئەوەى روونکردنەوەو تێگەیشتنى زیاتریان پێبدەین لەسەر سیستەمەکە.