پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى دیسه‌مبه‌رى 2012، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ست خۆشیان له‌وه‌زیر و ستاف و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كرد.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى دیسه‌مبه‌رى 2012، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، دوایین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2012دا به‌ڕێوه چوو. له‌میانى به‌رێوه‌چوونى كۆبونه‌وه‌كه تاوتێى چه‌ندپرسێكى تایبه‌تى ناوخۆى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا كرا هه‌روا باسیش له كاروچالاكیه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا،
له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ستخۆشى له وه‌زیر و ستاف و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد كه هه‌نگاوى گه‌وره‌یان له كۆنترۆلكردنى كۆالیتى و بازرگانیى داوده‌رماندا ناوه و بۆ باشتركردنى بوارى ته‌ندروستى و كۆنترۆلكردنى داوده‌رمان، هانیاندان كه له كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن. هه‌روه‌ها بڕیار درا دواى سه‌رى ساڵ، كۆبوونه‌وه‌ى بۆردى باڵاى ته‌ندروستى ساز بكرێت و تیایدا له ڕه‌وشى ته‌ندروستى و چۆنیه‌تیى باشتركردنى بكۆڵدرێته‌وه.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت