وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

پرۆژه‌ى دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى 300 قه‌ره‌وێله‌ى رانیه‌ قۆناغى باشى بریوه‌


پرۆژه‌ى دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى 300 قه‌ره‌وێله‌ى رانیه‌ قۆناغى باشى بریوه‌
وه‌زیرى ته‌ندروستى: هیوادارم كه‌س پێویستى به‌ چاره‌سه‌رى پزیشكى نه‌بێت و هه‌مولایه‌ك ته‌ندروست باشبن
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچون بۆچۆنیه‌تى به‌رێوه‌بوه‌چونى كاره‌كانى پرۆژه‌ى دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى 300 قه‌ره‌وێله‌ى رانیه‌ كه‌به‌برى نزیكه‌ى 108 ملیۆن دۆلار بنیات ده‌نرێت، ئه‌مرۆ سێ شه‌مه‌ 1-4-2014 د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانى پرۆژه‌كه‌ و وه‌فدى كۆمپانیاى تایبه‌ت به‌ دابین كردنى پێداویستیه‌ پزیشكیه‌كان كۆبوه‌،
له‌سه‌ره‌تاش وه‌زیرى ته‌ندروستى رۆلى دانیشتوانى ده‌ڤه‌رى راپه‌رینى به‌رزنرخاند له‌قۆناغه‌ جیاجیاكان و ه‌ه‌روه‌ك موژده‌ى زوو ته‌واو كردنى نه‌خۆشخانه‌ى 300 قه‌ره‌وێله‌ى دایه‌ دانیشتوانى رانیه‌كه‌ له‌ئێستادا قۆناغى زۆرباشى برێوه‌،
هه‌ر له‌میانى كۆبونه‌وه‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌هه‌وله‌كانى دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى رانیه‌ى كرد، له‌گه‌ڵ به‌دواداچون بۆكاره‌كانى پرۆژه‌كه‌ و په‌له‌كردن له‌ دابین كردنى پێداویستیه‌كانى پزیشكى بۆئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌كاتێكى نزیك بكه‌وێته‌ خزمه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى پێویستیان به‌ چاره‌سه‌رى پزیشكى ده‌بێت،
له‌به‌شێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆله‌باره‌ى به‌رێوه‌بردنى نه‌خۆشخانه‌كه‌كرا و وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى له‌ كۆمپانیاى تایبه‌ت به‌ دابین كردنى پێداویستى پزیشكى كرد ئه‌و كه‌ل وپه‌لانه‌ى دابین ده‌كرێت پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كى پێشكه‌وتو و كوالێت به‌رزبێت و شایسته‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌ بێت،
پاشان د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى گوێبیستى تیبینى و پێشنیاره‌كانى ئاماده‌بوان بوو و هه‌روه‌ك رۆڵ و كاره‌كانى پزیشكان و ئه‌ندازیاران و كارمه‌ندنى ته‌ندروستى به‌رزنرخاند له‌خزمه‌ت كردنى كه‌رتى ته‌ندروستى و پێشكه‌ش كردنى چاره‌سه‌رى پزیشكى به‌هاوڵاتیان.