رۆژی 28ى ته‌موز، له‌لایه‌ن رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، وه‌كو رۆژی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌وكردنى جگه‌ر دیارییكراوه.
هه‌وكردنى جگه‌ر، كه هه‌ندێك كات "هه‌وكردنى جگه‌رى ڤایرۆسیی"شی پێده‌وترێت، له‌ئێستادا و به‌پێى وته‌ى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، یه‌كێكه له نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌كان.
ئه‌م نه‌خۆشیه له چوار جۆر و ئاست پێكدێت: A ,B, C , E. له‌رێگه‌ى ڤایرۆسی نه‌خۆشیه‌كه‌وه، مرۆڤ توشى هه‌وكردنێكى توند ده‌بێت له جگه‌ریی دا كه ده‌گاته ئاستى پوكانه‌وه‌ى جگه‌ر و توشبوون به شیرپه‌نجه، كه دواتر گیان له‌ده‌ستدانى مرۆڤه‌كه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌م نه‌خۆشیه، نه‌خۆشیه‌كى گوازراوه‌یه، له‌رێگه‌ى خوێن و شله‌مه‌نیه‌كانى لاشه‌ى كه‌س توشبوو، بۆ كه‌سانى تر ده‌گوازرێته‌وه، كه‌سى تووشبوو، ئه‌گه‌رى چاكبونه‌وه‌ى كه‌مه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له قۆناغێكى دره‌نگ تردا پێی بزانرێت كه تووشبوه، به‌وپێیه‌ى نه‌خۆشیه‌كه وه‌كو نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌مێنێته‌وه.
له‌ئێستادا ئه‌م نه‌خۆشیه به‌مه‌ترسیه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤایه‌تى هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌ویش به‌وپێیه‌ى له‌ئیستادا نزیكه‌ى نیو ملیار هاوڵاتى له سه‌رانسه‌رى جیهان، گیرۆده‌ى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن، ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ساڵانه ملیۆنان كه‌س به‌هه‌مان هۆكار گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن .
بۆ خۆپارێزیی له‌م نه‌خۆشیه، واباشه پێكوته‌ى دژ به نه‌خۆشیه‌كه وه‌ربگیرێت، هه‌روه‌ها ئاگاداربون له به‌كارنه‌هێنانى ده‌رزى و سرنجى به‌كارهاتوو و به‌رنه‌كه‌وتنى خوێن.