وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌یه‌ك مانگ 1921 نه‌شته‌رگه‌رى نیمچه‌ تایبه‌ت ئه‌نجامدراوه‌.

له‌نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌یه‌ك مانگ 1921 نه‌شته‌رگه‌رى نیمچه‌ تایبه‌ت ئه‌نجامدراوه‌. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تێچوى له‌80% ى نرخى نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ به‌شێوه‌ى نیمچه‌ تایبه‌ت نه‌شته‌رگه‌ریه‌كانیان ده‌كه‌ن



له‌نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌یه‌ك مانگ 1921 نه‌شته‌رگه‌رى نیمچه‌ تایبه‌ت ئه‌نجامدراوه‌.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تێچوى له‌80% ى نرخى نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ به‌شێوه‌ى نیمچه‌ تایبه‌ت نه‌شته‌رگه‌ریه‌كانیان ده‌كه‌ن.
دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ رێكه‌وتى 1-8-2012 ى ئه‌م ساڵ بریاریدا نه‌شته‌رگه‌رى نیمه‌چه‌ تایبه‌ت دواى كۆتایى هاتنى ده‌وامى فه‌رمى نه‌خۆشخانه‌كانى به‌یانیان ئه‌نجامبدرێت له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگى رابردوو ( 1921) نه‌شته‌ر گه‌رى نیمچه‌ تایبه‌ت ئه‌نجامدراوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شارى هه‌ولێر (1000)نه‌شته‌ر گه‌رى و له‌شارى سلیمانى(525) نه‌شته‌رگه‌رى و له‌گه‌رمیان(96 )نه‌شته‌رگه‌رى و له‌كۆیه‌ (158) نه‌شته‌رگه‌رى و له‌رانیه‌(81) نه‌شته‌رگه‌رى و له‌شاره‌زور(61) نه‌شته‌رگه‌رى بۆهاوڵاتیان ئه‌نجامدراوه‌.
بریارى كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌و ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى نیمچه‌ تایبه‌ت بۆئه‌و كه‌سانه‌ى پێویستیان به‌چاره‌سه‌رى پزیشكى هه‌یه‌، دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ رۆژانه‌ هاوڵاتیه‌كى زۆرله‌چاوه‌روانى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كانیان بون و به‌ ده‌ست زۆرى ژماره‌ى رۆژه‌كانى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كانیان نیگه‌ران ببون.
 بۆئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌پێویستى زانى ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان دواى ته‌واو بونى ده‌وامى ئاساییى به‌یانیان نه‌شته‌رگه‌رى نیمچه‌ تایبه‌ت ئه‌نجامبدرێت به‌نرخێكى كه‌م تر له‌وه‌ى كه‌له‌ده‌روه‌ ئه‌نجامده‌درێت بۆئه‌و كه‌سانه‌ى پیۆیستیان پێیه‌تى، به‌شێوه‌یه‌ك 80% ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم تێچوه‌كه‌ى ده‌درێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا هاوڵاتى ته‌نها 20% ى نرخى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ ده‌دات ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه‌ به‌كاتێكى كه‌متر له‌وه‌ى پێشوتر چاوه‌روانیان ده‌كرد.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى