ڕێنمایی تایبه‌ت به نه‌خۆشی كه‌می به‌رگری له‌ش/ ئه‌یدز
ڕێنمایی تایبه‌ت به نه‌خۆشی كه‌می به‌رگری له‌ش/ ئه‌یدز
پاڵپشـت به‌یاسـای ته‌ندروســتی گشـتی ژماره ( 89)ی ساڵی ( 1981 ) مــادده‌ى (48) / به‌شی سێیه‌م / قـــه‌ڵاچــۆكردنی نه‌خۆشیه‌گوازراوه‌كان ,وه به‌مه‌به‌ستی پێشگیری و كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كه‌می به‌رگری له‌ش / ئه‌یدز بڕیارماندا به‌ده‌ركردنی ئه‌م ڕێنماییانه :
مادده ( 1)
• بڕگه‌ى یه‌كه‌م :
هه‌موو هاووڵاتیه‌كی عێراقی ئه‌گه‌ر ماوه‌ى مانه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى عێراق له (90) نه‌وه‌ت رۆژ زیاتر بوو كه دێته ناو هه‌رێمی كوردستانی عیراق پێویسته سه‌ردانی سه‌نته‌ری پشكنینی نه‌خۆشی كه‌می به‌رگری له‌ش/ئه‌یدز بكات له‌پارێزگاكانی هه‌رێم (پاراستنی ته‌ندروستی ) و پێویسته لایه‌نه‌په‌یوه‌ندداره‌كان له خاڵه سنووریه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان ئاگاداری شاندكراوی عێراقی بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ى (10) رۆژدا سه‌ردانی سه‌نته‌ری پشكنینی نه‌خۆشی كه‌می به‌رگری له‌ش/ئه‌یدز بكات بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ چه‌سپاندنی باره‌كه‌ى.
• بڕگه‌ى دووه‌م :
سه‌باره‌ت به شاندی بیانی :
پشت ده‌به‌سترێت به‌و به‌ڵگه‌نامه ته‌ندروستیه فه‌رمیانه‌ى كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراقه‌وه نێردراون كه‌ماوه‌كه‌ى له (30) سى رۆژ تێپه‌ڕ نه‌بووبێت و تیایدا بسه‌لمێنرێت كه شاندى بیانى پاكه (Negative) له‌تووشبوون به ڤایرۆسى كه‌می به‌رگرى له‌ش/ئه‌یدز و پشت راست كرابێته‌وه له‌لایه‌ن بالوێزخانه یان قونسولگه‌رى عێراق له‌ده‌ره‌وه .
• بڕگه‌ى سێیه‌م :
شاندكراوى بیانى پشكنینى بۆ ده‌كرێت ته‌نها له‌سه‌نته‌رى پشكنینى نه‌خۆشى كه‌می به‌رگرى له‌ش/ئه‌یدز له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان (پاراستنی ته‌ندروستی) ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ى ته‌ندروستى باوه‌ڕ پێكراوى پێ نه‌بوو وه‌ك له‌برگه‌ى دووه‌م.
• بڕگه‌ى چواره‌م :
پشت نابه‌سترێت به‌بڕوانامه‌ى پزیشكى ئه‌و ووڵاتانه‌ى كه نه‌خۆشیه‌كه تیایاندا نیشته‌جێیه به‌شێویه‌كى زۆر بڵاو،بۆ ئه‌مه‌ش پشت ده‌به‌سترێت به دوایین راپۆرتی رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى كه ڕیزبه‌ندی ولاته‌كانی تێدا ده‌ست نیشان ده‌كرێت .
مادده‌ى (2)
لایه‌نه‌په‌یوه‌ندداره‌كان له فرۆكه‌خانه‌كان و خاڵه‌سنووریه‌كان هه‌ڵده‌ستن به مۆركردنى پاسه‌پۆرتى شاندى بیانى به‌مۆرێكی تایبه‌ت به‌مانه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه‌ى شاندكراو بۆ سه‌ردانیكردنى سه‌نته‌رى پشكنینى نه‌خۆشى كه‌می به‌رگرى له‌ش/ئه‌یدز ئه‌گه‌ر ماوه‌ى مانه‌وه‌ى له (10) ده رۆژ تێپه‌ڕى كرد (به‌پێى مۆره تایبه‌تیه‌كه).
مادده‌ى (3)
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی نشینگه له‌پارێزگاكانی هه‌رێم و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندداره‌كان له خاڵه سنوریه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان پێویسته ڕێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ دڵنیابوون له ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى كه ده‌چنه‌ده‌ره‌وه‌ى وولات و ئه‌وانه‌ى مادده‌ى (1) برگه‌ى(1 , 2 ) و مادده‌ى (2) ش ده‌یانگرێته‌وه , به تێبینی كردنی بوونی مۆری سه‌نته‌ری پشكنین به‌پاسه‌پۆرته‌كه‌یانه‌وه كه به‌رواری پشكنینه‌كه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت , ئه‌گه‌ر تێبینی ئه‌وه‌كرا كه پشكنینه‌كه‌ى ئه‌نجام نه‌داوه ئه‌وا ڕه‌وانه‌ى بنكه‌ى ته‌ندروستی خاڵی سنووری یان فرۆكه‌خانه‌كان ده‌كرێت بۆ پشكنین.
مادده‌ى (4)
• بڕگه‌ى یه‌كه‌م :
سه‌رپێچیكارانی مادده‌ى (3) دوای وه‌رگرتنی نموونه‌ى خوێن لێیان سزا ده‌درێت به‌بڕى 50000 په‌نجا هه‌زار دینارى عێراقى ئه‌گه‌ر هاووڵاتى عێراقى بێت وه 125 سه‌د و بیست و پێنج یۆرۆ (یان هاوتاكه‌ى به دراوه‌كانی تر) ئه‌گه‌ر بیانى بێت و له‌كاتى دووباره‌كردنه‌وه‌ى سه‌رپێچیه‌كه ئه‌وا سزاكه ده‌بێته دوو هێنده.
• بڕگه‌ى دووه‌م :
ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیارانی خاڵه سنووریه‌كان و فرۆكه خانه‌كانه كه سزاى برگه‌ى یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه بچه‌سپێنن و له‌كاتى پابه‌ند نه‌بوونی لایه‌نی سه‌رپێچیكار به‌له‌ئه‌ستۆ گرتنی بڕی پاره‌ى دیاریكراوی سزاكه , پێویسته له‌ڕێگه‌ى دادگاوه كێشه‌كه یه‌كلایی بكرێته‌وه .
• برگه‌ى سێیه‌م :
كاتیك شانده‌كه عێراق به‌جێده‌هێلێت ئه‌نجامی پشكنین و بروانامه‌كه‌شی كه خاوێنی له ئه‌یدز ده‌رده‌خات كاری پێناكرێت
• برگه‌ى چواره‌م :
هه‌ر (90)نه‌وه‌ت رۆژ جارێك پشكنینی وه‌ختاو وه‌ختی بۆ شانده عیراقی و بیانیه هاتوچۆكاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت , مه‌به‌ستیش له‌هاتووچۆكار ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌وا به‌لایه‌نی كه‌می له‌ماوه‌ى (90) رۆژدا دووجار گه‌شت ده‌كه‌ن.
• بڕگه‌ى پێنجه‌م :
دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان كاری خۆپارێزی پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئاگاداری شانده‌كه و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی نشینگه و پاسه‌پۆرت له‌پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌كه‌نه‌وه له‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ئه‌گه‌ر هاتوو پۆزه‌تیڤ بوو له ماوه‌ى پێنج رۆژ له ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌كه.
• بڕگه‌ى شه‌شه‌م :
ئه‌و شاندانه‌ى كه بانگ كراون به‌داخوازینامه‌ى فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌و رێكخراوه نێو ده‌وله‌تیانه‌ى كه‌له كوردستان و عێراق كارده‌كه‌ن , ئه‌گه‌ر هاتوو مانه‌وه‌كه‌یان له (15) رۆژ كه‌متربوو پشكنینی ئه‌یدزیان بۆ ناكرێت , داخوازینامه‌كه‌شیان به‌نووسراوێكی فه‌رمی پشتگیری كرابێت له‌لایه‌نی حكومی یان رێكخراوه نێوده‌وله‌تیه داخوازیكاره‌كه‌وه.
مادده‌ى (5) :
وزاره‌تى ته‌ندروستى تێچووى پشكنین بۆ ڤایرۆسى كه‌می به‌رگرى له‌ش/ئه‌یدز دیارى ده‌كات به‌م شێوه‌یه:
1- 3000 سێ هه‌زار دینارى عێراقى بۆ هاووڵاتیانى عێراقى و قوتابیانى نیشته‌جێى هه‌رێم.
2- 31500 سى و یه‌ك هه‌زارو پێنج سه‌د دینار بۆ بیانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كانی (HIV + HBV + HCV )بۆی.
مادده‌ى (6) :
دابه‌شكردنى ئه‌و داهاته‌ى كه له‌ئه‌نجامى پشكنین بۆ ڤایرۆسى كه‌می به‌رگرى له‌ش/ئه‌یدز ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌م شێوه‌ى خواره‌وه ده‌بێت:
- 40% بۆ گه‌شه‌پێدان
- 40% هاندان بۆ كارمه‌ندانی یه‌كه‌كانی ته‌ندروستی و تاقیگه‌ى شاندكراوه‌كان
- 20% داهاتی كۆتایی بۆ حكومه‌ت
مادده‌ى (7) :
• بڕگه‌ى یه‌كه‌م :
ئه‌مانه‌ى خواره‌وه له پشكنین ده‌به‌خشرێن.
- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
- سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى .
- سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ى و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان
- وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ى به پله‌ى وه‌زیرن.
- بریكاری وه‌زیره‌كان و به‌رێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان و ئه‌وانه‌ى پله‌ى تایبه‌تیان هه‌یه
- هه‌موو باڵوێزه‌كان و ئه‌ندامانی نوێنه‌ره دیبلۆماسی و قونسولگه‌ریه‌كان و ئه‌وانه‌ى به پاسه‌پۆرتی دبلۆماسی كارده‌كه‌ن له رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌هه‌رێم
- هه‌موو حاجیه موسولمانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و بیانیه‌كان پشكنینی ئه‌یدزیان بۆ ناكرێت
• بڕگه‌ى دووه‌م :
ئه‌و ته‌مه‌نانه‌ى خواره‌وه‌ش له‌شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و بیانیه‌كان پشكنینی ئه‌یدزیان بۆ ناكرێت
- ئه‌و شانده نێرینه‌یه‌ى كه‌وا ته‌مه‌نی له (60) ساڵ زیاتره
- ئه‌و شانده مێینه‌یه‌ى كه‌وا ته‌مه‌نی له (50) ساڵ زیاتره
- ئه‌و مناڵانه‌ى كه‌وا ته‌مه‌نیان له (14) ساڵ كه‌متره (نێر و مێ)
دیاریكردنی ته‌مه‌ن ته‌نیا له‌سه‌ر بنچینه‌ى ساڵه
• بڕگه‌ى سێیه‌م :
ده‌كرێت پشكنینی كه‌می به‌رگری له‌ش/ئه‌یدز بۆ هه‌موو كه‌سێك بكرێت كه له‌وانه‌یه مه‌ترسی گه‌وره دروست بكه‌ن له‌سه‌ر ته‌نینه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه ئه‌مانه‌ش رێنماییه‌كانی سه‌ره‌وه نایان گرێته‌وه و پێویسته خوێنیان لێ وه‌ربگیریت له‌بنكه‌ى ته‌ندروستی هاتنه ناوه‌وه‌ى سنووری به‌مه‌به‌ستی پشكنین.
مادده‌ى (8) :
• برگه‌ى یه‌كه‌م :
وه‌زیرى ته‌ندروستى بۆى هه‌یه چاو به‌و سزایانه‌دا بخشێنێته‌وه كه له‌و یاسایه‌دا هاتوون.
• برگه‌ى دووه‌م :
ته‌نیا وه‌زیری ته‌ندروستی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی بواردنی كه‌سێكی له‌و پشكنینانه‌و پێداچوونه‌وه‌ى ئه‌و رێنماییانه هه‌یه .