وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی


ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 
برا پێشمه‌رگه‌كان و هاووڵاتیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ 
دوابه‌دوای تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی لیشمانیای پێست  له‌نێو برا پێشمه‌رگه‌كان و چه‌ند هاووڵاتیه‌ك ، هه‌مووان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشی لیشمانیای پێست نه‌خۆشیه‌كی سووكه‌ و مه‌ترسی دار نیه‌  وه‌  چاره‌سه‌ركردنی ئاسانه‌  چونكه‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌  میكرۆبی یه‌  و ده‌رمانی دژی میكرۆبه‌كه‌ هه‌یه‌ ، له‌ ئێستا ده‌رمانه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ هه‌رێم و ته‌نها چاوه‌ڕوانی ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنین ده‌كه‌ین و له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستده‌كه‌ین به‌ دابه‌شكردنی ده‌رمان  و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان .
شایانی باسه‌ نه‌خۆشی لیشمانیای به‌هۆی مێشوله‌ی  ساند فلای بڵاوده‌بێته‌وه‌  كه‌ ئه‌و جۆره‌ مێشوله‌ كه‌ هه‌ڵگری میكرۆبه‌كه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ بوونی نی یه‌  به‌لام له‌و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌ووه‌ی هه‌رێم هه‌یه‌  كه‌ ئێستا له‌لایه‌ن  هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ ئازادكراوون .
هاوكات له‌لایه‌نی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه‌ پلانێكی تۆكمه‌ داندراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كان  و ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی ڕشاندن و قه‌لاچۆكردنی گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌و ناوچانه‌ی ئه‌و مێشوله‌ی تێدایه‌  له‌گه‌ڵ  بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی بۆهاووڵاتیان و براپێشمه‌رگه‌كانمان .