وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌ هه‌ولێر وه‌زیرى ته‌ندروستى كۆگایه‌كى گه‌وره‌ى ده‌رمانى كرده‌وه‌


له‌ هه‌ولێر وه‌زیرى ته‌ندروستى كۆگایه‌كى گه‌وره‌ى ده‌رمانى كرده‌وه‌
ئه‌مڕۆ 10/12/2013 له‌مه‌راسیمێكى تایبه‌ت به‌ چاودێرى و ئاماده‌بوونى چاودێرى دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، و پارێزگارى هه‌ولێر كۆگاى هاوكارى تایبه‌ت به‌ ده‌رمان له‌ شارى هه‌ولێر كرایه‌وه‌ كه‌به‌برى نزیكه‌ى 5 ملیۆن دۆلار دروست كراوه‌ و توانایى كۆگاكردنى 400 ته‌ن ده‌رمانى هه‌یه‌،
له‌میانى به‌رێوه‌چونى كردنه‌وه‌ى كۆگاكه‌ش وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى ئاماده‌بوان یه‌كه‌یه‌كه‌ به‌شه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌،
دواتر وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باسى له‌ره‌وشى ده‌رمان كرد به‌تایبه‌ت دانان و پێشخستنى كوالێتى ده‌رمان،
وتیشى كردنه‌وه‌ى ئه‌م كۆگایه‌ گرنگى خۆى ده‌بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ و كۆگاكردنى ده‌رمان به‌شێوه‌یه‌كى زانستى پێشكه‌وتوو، وه‌زیرى ته‌ندروستى راشى گه‌یاند وه‌ك وه‌زاره‌ت هاوكار و هه‌ماهه‌نگى ته‌واوى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ ده‌بین كه‌كارده‌كه‌ن بۆباشتركردنى ره‌وشى ده‌رمان و ته‌ندروستى.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت