وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ نه‌قیب و سه‌رۆكى سه‌ندیكاكانى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم كۆبۆوه‌

به‌مه‌به‌ستى رێكخستن و دیارى كردنى ئالیه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفته‌كانى سه‌ندیكاكانى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مرۆ 23-4-2012 د.رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ


 وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ نه‌قیب و سه‌رۆكى سه‌ندیكاكانى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم كۆبۆوه‌.

به‌مه‌به‌ستى رێكخستن و دیارى كردنى ئالیه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفته‌كانى سه‌ندیكاكانى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مرۆ 23-4-2012 د.رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ نه‌قیب و سه‌رۆكى سه‌ندیكاكانى كه‌رتى ته‌ندروستى كۆبوه‌،

له‌سه‌ره‌تایى كۆبونه‌وه‌كه‌ د.رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید گوێ بیستى داواو داخوازیه‌كانى ئاماده‌بوان بوو، به‌ئامانجى دۆزینه‌وه‌ى ئالیه‌تى چاره‌سه‌رى كێشه‌و گرفته‌كانى سه‌ندیكاكان بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان، له‌به‌شێكى كۆبونه‌وه‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى لێكردن به‌دڵسۆزییه‌وه‌ كاره‌كانى سه‌رشانیان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى زیاتر گه‌شه‌ى پێبدرێت، له‌رێگه‌ى هێنانى ده‌رمانى كوالێت به‌رز و راهێنانى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ دیارى كردنى نرخى نۆرینگه‌كان و نه‌هێشتنى دیارده‌ى فرۆشتنى ده‌رمان به‌شێوه‌ى نایاسایى.

راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى