له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ 11/6/2012 د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ئه‌لیكترۆنى كردنى سیستمى ته‌ندروستى راگه‌یاند
وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئه‌لیكترۆنى كردنى سیستمى ته‌ندروستى راگه‌یاند.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ 11/6/2012 د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ئه‌لیكترۆنى كردنى سیستمى ته‌ندروستى راگه‌یاند ، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنى دایكى دووگیان و منداڵى خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ.
دانانى داتایه‌كى وورد له‌باره‌ى نه‌خۆشیه‌كان و ژماره‌ى بنكه ته‌ندروستیه‌كان له‌هه‌مان كاتیش له‌پێناو پاراستنى دایكى دووگیان و منداڵى خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ و دانانى به‌رنامه‌كانى كوتانى منداڵان و چاودێرى كردنیان ،(د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید) وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئه‌لیكترۆنى كردنى سیستمى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند ، وه‌ك سه‌ره‌تاش ئه‌و سیسته‌مه له نۆ شوێن له‌هه‌رسىچ پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك دواى 15 رۆژى دیكه كه‌كاته‌كه‌ى دیارى ده‌كرێت ده‌كه‌وێته وارى جێبه‌جێ كردنه‌وه،
ئه‌و سیستمه چاودێرى منداڵانى خوار ته‌مه‌ن یه‌كساڵ و كوتانى منداڵ و دایكى دووگیان ده‌كات ، له‌كاتى ئاماده‌نه‌بوونیان بۆ چاوێدیرى كردن تیمه‌كان ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه به‌مه‌ستى سه‌ردانى كردنیان، ئه‌م سیستمه سه‌ره‌تا بۆ ئه‌و لایه‌نانه ده‌بێت كه وه‌زاره‌ت دیارى كردوون وه‌ك سه‌ره‌تاش كارتى ئه‌لیكترۆنیان بۆ دروست ده‌كرێت ، به‌پێى وته‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستیش له‌قۆناغى داهاتوو ئه‌م سیستمه سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌گرێته‌وه، شایه‌نى باسه چاككردنى سیسته‌مى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه ئه‌و هه‌نگاوه‌ى وه‌زاره‌تیش به‌دانانى سیستمى هاوه‌ڵى ته‌ندروستى خێزان هه‌نگاوێكى دیكه‌یه به‌و ئاراسته‌یه ئه‌مه‌ش له‌پێناو پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى به‌پێى پێوه‌ره جیهانیه‌كان .
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى