وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 100 سندوقى سكاڵا له ده‌زگا و دامه‌زراوه ته‌ندروستیه ئه‌هلى و حكومیه‌كانى داده‌مه‌زرێنێت
وه‌زیرى ته‌ندروستى: چه‌ند بریارێكى گرنگى راگه‌یاند
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 100 سندوقى سكاڵا له ده‌زگا و دامه‌زراوه ته‌ندروستیه ئه‌هلى و حكومیه‌كانى داده‌مه‌زرێنێت
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، د. رێكه‌وت حمه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا چه‌ند بریارێك و رێنمایه‌كى گرنگى تایبه‌ت به نه‌خۆشخانه ئه‌هلى و حكومیه‌كان له هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند.
له سه‌ره‌تاى ئه‌و كۆنكره رۆژنامه‌وانیه‌دا وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌وه‌ى راگه‌یاند: له سه‌ر راسپارده‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بریارى دا به دامه‌زراندنى 100 سندوقى سكاڵا له ده‌زگا و دامه‌زراوه ته‌ندروستى ئه‌هلى و حكومیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى له رێگایه‌وه ده‌نگ خه‌لك و كێشه و گرفته‌كانى خه‌لكى كوردستان بگاته وه‌زارتى ته‌ندروستى.
وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: جیا له دانانى سندوقى سكاڵا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دوو هێڵى گه‌رمى داناوه به ژماره‌كانى ( 07704428100- 07508169991 ) بۆ ئه‌وه‌ى له رێگایه‌وه به دادچوون بۆ كێشه‌كانى خه‌لك بكات و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه.
له به‌شێكى تر‌ى ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا د. رێكه‌وت حمه ره‌شید رایگه‌یاند: دوو لیژنه‌ى تایبه‌ت پێكهێنراوه كه ماوه‌ى چوار مانگ ده‌بێت له كاركردندان بۆ یه‌كخستنى نرخى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كان له نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان چونكه نرخى نه‌شته‌رگه‌رى له نه‌خۆشخانه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تر هه‌بوو هه‌روه‌ك له شارێكه‌وه بۆ شارێكى تر هه‌بوو، وه‌زیرى ته‌ندروستى ووتیشى: له ئێستا دا نرخه‌كان دیارى كراوه و له‌م نزیكانه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێت.
وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه هه‌ر له چوارچێوه‌ى نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كاندا لیژنه‌یه‌كى تر پێكهێنراوه بۆ ریزبه‌ندى كردنى نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان كه تا ئێستا ئه‌و لیژنه‌یه 900 خالى دیارى كردووه بۆ تصنیف كردنى نه‌خۆشخانه‌كان كه به پێى ئه‌و خاڵانه نرخى مانه‌وه‌ى نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كان دیارى ده‌كرێت كه له 200 هه‌زاروه ده‌ست پێ ده‌كات تا 50 دینار كۆتاى دێت.
سه‌باره‌ت له كلینكه تایبه‌تیه‌كانیش وه‌زیرى ته‌ندروستى رایگه‌یاند: ماوه‌ى دوو هه‌فته دراوه به سه‌ندیكاى پزیشكان بۆ ئه‌وه‌ى نوێنه‌رى كلینكه تایبه‌تیه‌كان ره‌وانه بكات و نرخى بلێتى نه‌خۆشیان بۆ دیارى بكرێت.
هه‌ر له درێژه‌یى ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌باره‌ت به هاتنه ناوه‌وه‌ى ده‌رمانى ماوه به‌سه‌رچوو و سزادانى كۆمپانیاكان رایگه‌یاند: تا ئێستا 5 كۆمپانیا و 6 كۆگاى ده‌رمان دراوه به دادگا بۆ هۆى هێنانى ده‌رمانى ماوه به‌سه‌رچووه، هه‌روه‌ك زیاتر له 200 ته‌ن ده‌رمانى ماوه‌ى به سه‌رچوو له ماوه‌ى 7 مانگدا ده‌ستى به سه‌ردا گیراوه و له ناوبراون.
له كۆتاى ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌یه‌دا وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌وه‌ى راگه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌و بریار و رێنمایانه له 1/12 ده‌كه‌وێته بوارى جێ به‌جێ كردنه‌وه ، هه‌روه‌ك له 1/1/2013 داوامان له وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردووه كه هیچ ئیقامه‌یه‌ك نه‌درێت به پزیشكى بیانى تا ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌رنه‌گرن.