وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌شارى دهۆك خه‌ڵاتى رێزڵێنانى خانه‌نشینى به‌خشیه 30 پزیشك و كارمه‌ندنى ته‌ندروستى
له‌مه‌راسێكى تایبه‌ت له‌سه‌نته‌رى رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى زانكۆى دهۆك به‌ئاماده‌بونى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى وژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان و عێراق و دكتورا خه‌بات خالید راوێژكار له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك و سه‌رۆكى زانكۆى دهۆك وژماره‌یه‌ك له‌پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى مه‌راسیمى رێزلێنانى خانه‌نشینى به‌خشرایه ژماره‌یه‌ك پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى كه‌له‌ماوه‌ى رابردوو توانیوانه خزمه‌تێكى زۆر به‌بوارى ته‌ندروستى بكه‌ن،
به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆكیش له‌ووتیه‌كى جیاله‌به‌خێرهێنانى وه‌زیرى ته‌ندروستى و ئاماده‌بوان هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشیى له‌وپزیشك و كارمه‌ندنه‌ى ته‌ندروستى كرد كه‌له‌ماوه‌ى رابردوو توانیوانه خزمه‌تێكى زۆر به‌كه‌رتى ته‌ندروستى بكه‌ن.
دواتر له‌لایه‌ن د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى خه‌ڵاتى رێزلێنان به‌خشرایه 30 پزیشك وكارمه‌ندى ته‌ندروستى و هه‌روه‌ك هیواشى خواست له‌ژیانى داهاتویان سه‌ركه‌وتوبن.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت