وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

به‌هۆى كۆچى دوایى نه‌قیبى سه‌ندیكاى پزیشكان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى


به‌هۆى كۆچى دوایى نه‌قیبى سه‌ندیكاى پزیشكان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى


پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو و پزیشكانى كوردستان ده‌كات
به‌هۆى كۆچى دوایى به‌رێز دكتور سامان هه‌له‌بجه‌یى نه‌قیبى سه‌ندیكاى پزیشكانى كوردستان وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ به‌رێزه‌كه‌یان وسه‌رجه‌م پزیشكان و هاورییانى ده‌كه‌ین،
كۆچى دوایى به‌رێزیان زۆردڵگران و خه‌مبارى كردین خوالێخۆشبوو  پزیشكێكى دلسۆز بوو بۆپیشه‌كه‌ى و خزمه‌تكردنى نه‌خۆش و هه‌وه‌رها له‌بوارى هۆشیارى ته‌ندروستى ساڵانێكى زۆر خزمه‌تى هاوڵاتیانى كوردستانى كردووه‌.
وه‌ك نه‌قیبى پزیشكانیش له‌نزیكه‌وه‌ هاوكارى هاوپیشه‌كانى كردووه‌، له‌خوداى گه‌وره‌ داواكارین به‌به‌هه‌شتى به‌رینى شادبكات و سێبوری به‌هاورێیان و كه‌س و كارى بدات و دوا ناخۆشى بنه‌ماڵه‌ كه‌یان بێت.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان