وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

كار بۆ باشتركردنى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانى شه‌كره‌ ده‌كرێت

به‌مه‌به‌ستى باشتركردنى سه‌نته‌ره‌كانى تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشیه‌كانى شه‌كره‌ له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ 11-7-2012 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ


كار بۆ باشتركردنى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانى شه‌كره‌ ده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستى باشتركردنى سه‌نته‌ره‌كانى تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشیه‌كانى شه‌كره‌ له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ 11-7-2012 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت  د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌ره‌كانى نه‌خۆشى شه‌كره‌ له‌شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك كۆبوه‌.
له‌سه‌ره‌تایى كۆبونه‌وه‌كه‌ باس له‌ ره‌وشى ته‌ندروستى كرا به‌تایبه‌ت نه‌خۆشیه‌كانى شه‌كره‌ و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان له‌رێگه‌ى سه‌نته‌ره‌كانى تایبه‌ت به‌م نه‌خۆشییه‌،
له‌به‌شێكى كۆبونه‌وه‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى لێكردن به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌رك و كاره‌كانیان بۆ خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنى پێویستى ئه‌و كه‌سانه‌ى نه‌خۆشى شه‌كره‌یان هه‌یه‌.
وتیشى له‌ئێستادا له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌داین باشترین چاره‌سه‌ر بۆئه‌و نه‌خۆشانه‌ بۆسه‌نته‌ره‌كانى تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌ دابین بكه‌ین بۆئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه‌سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
پاشان گفته‌گۆله‌باره‌ى لێكهێنانى لێژنه‌یه‌كى تایبه‌ت كرا بۆ به‌داواداچون و رێكخستنى ده‌رمان و پێداویستى بۆسه‌نته‌ره‌كانى نه‌خۆشى شه‌كره‌ له‌هه‌رێمى كوردستان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى