وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌دواداچون بۆگرفتى ته‌ندروستى سنورى ئیداره‌ى راپه‌رین ده‌كات
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: ره‌وشى ژیانى په‌نابه‌ران له‌ئاستێكى خراپدایه‌و پێویستمان به‌هاوكارى زیاترى رێكخراوه جیهانیه‌كانه
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆسنورى ئیداره‌ى راپه‌رین د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كیشه‌و گرفته‌كانى بوارى ته‌ندروستى كۆلیه‌وه و له‌ئاستى خزمه‌تگوزاریه‌كانى ته‌ندروستى ئاواره‌كانى حاجیاوه و رانیه و قه‌لادزیى پرسى و بریاریدا به‌دابین كردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى و ئۆتۆمبیلى ئه‌مبۆلانس بۆ ئاواره‌كانى سنورى ئیداره‌ى راپه‌رین.
سه‌ره‌تاش وه‌زیر ى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى رانیه سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى حاجیاوه كه‌له‌ئیستدا ژماره‌یه‌كى زۆرى په‌نابه‌ر روویان تیكردوه پاشان ئاواره‌كانى حاجیاوه‌ى به‌سه‌ركرد و له‌گه‌ڵ دانیشتوانه‌كه‌ى له‌بارى ته‌ندروستى و چۆنیه‌تى گه‌یاندنى خزمه‌تگوزاریه‌كانى پرسى و بۆئه‌مه‌ش بریاریدا به‌دابین كردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى پێویست و ئه‌مبۆلانس به‌مه‌به‌ستى زیاتر به‌هاناوه‌چونى ئه‌و كه‌سانه‌ى پێویستیان به‌چاره‌سه‌رى پزیشكى هه‌یه.
پاشان د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى راپه‌رین كۆبوه و له‌وكۆبونه‌وه‌یه باس له‌ره‌وشى ته‌ندروستى سنوره‌كه و بار و ژیانى ئاواره‌كان كرا له‌وپێناوه‌ش سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى راپه‌رین ئاستى خزمه‌تگوزاریه‌كانى بوارى ته‌ندروستى به‌گرنگ دایه‌قه‌له‌م و هه‌روه‌ك پالًپشتیه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌گرنگ زانى.
دواتر وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاروه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌لێپرسروانى ئیدارى ناوچه‌كه سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى نوێ ى شه‌هیدانى قه‌لادزێى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رو ستافى نه‌خۆشخانه‌كه یه‌كه‌یه‌كه به‌شه‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه و له‌كیشه‌و گرفته‌كانى كۆلیه‌وه هه‌روه‌ك به‌لێنى چاره‌سه‌ركردنى پێویستى پێدان به‌تایبه‌ت هه‌وڵدان بۆدابین كردنى پزیشكانى ژنان و مندالان و سۆنه‌ر له‌سنوره‌كه كه‌له‌ئیستادا بۆته گرفتى دانیشتوانه‌كه‌ى.
وتیشى له‌به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌تدایه له‌رێگه‌ى پێوه‌رى پێویست پزیشكانى ژنان و مندالان و سۆنه‌ر بۆناوچه‌جیاجیاكان دابه‌شبكات له‌كاتى ده‌ست پێكردنى پرۆسه‌ى دامنه‌زراندن.
له‌به‌شێكى تر‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆسنورى ئیداره‌ى راپه‌رین وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى ئاواره‌كانى قه‌لادزیى كرد كه‌له‌ئیستادا له‌بیناى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى قه‌لادزى نیشته‌جێكراون.
له‌ووته‌یه‌كیشى بۆئاماده‌بون وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌لێنى گه‌یاندنى داواكاریه‌كانیدا بۆبه‌رپرسانى حكومه‌ت له‌شارى هه‌ولێر وتیشى پێویسته كاربكرێت بۆپاراستنى پاك و خاوینى ئاو و خواردن بۆئاواره‌كان، وه‌زیرى ته‌ندروستى راشى گه‌یاند داواكارین رێكخراوه جیپهانیه‌كان په‌له‌بكه‌ن له‌دابینكردنى هاوكارى مرۆیى بۆئاواره‌كانى كوردستان به‌تایبه‌ت هێنانى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى.