وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

به‌یان/کردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی (پشکنین و به‌دواداچوون) که‌ ئه‌م (3) به‌شه‌ی که‌له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێکراوه‌ له‌خۆده‌گرێت سه‌ر به‌نووسینگه‌ی وه‌زیر له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

به‌یان/کردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی (پشکنین و به‌دواداچوون) که‌ ئه‌م (3) به‌شه‌ی که‌له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێکراوه‌ له‌خۆده‌گرێت سه‌ر به‌نووسینگه‌ی وه‌زیر له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی


به‌یان

به‌ پێی (مادده‌ی شه‌شه‌م /برگه‌ی دووه‌م) له‌ یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان ژماره‌ (15) ی سالی 2007 وه‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌ به‌ پێی به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تمان له‌ پێناو پێشکه‌ش کردنی خزمه‌ت گوزاری له‌ بواری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌رکردن بۆ گشت هاولاتیان و دانیشتوانی کوردستان. بریارماندا به کردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی (پشکنین و به‌دواداچوون) که‌ ئه‌م (3) به‌شه‌ی که‌له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێکراوه‌ له‌خۆده‌گرێت سه‌ر به‌نووسینگه‌ی وه‌زیر له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م به‌یانه‌.

1-    به‌شی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌ میرییه‌کان

2-    به‌شی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌ نامیرییه‌کان(نا حکومیه‌کان)

3-    به‌شی سکاڵا