دواى تێپه‌ربونى حه‌وت ساڵ وه‌زیرى ته‌ندروستى سوید وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زیرى ته‌ندروستى ووڵاتانى ئه‌وروپا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد
وه‌زیرى ته‌ندروستى وڵاتى سوید ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان به‌رزده‌نرخێنێت
دواى تێپه‌ربونى حه‌وت ساڵ وه‌زیرى ته‌ندروستى سوید وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زیرى ته‌ندروستى ووڵاتانى ئه‌وروپا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد
به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا وه‌فدێكى باڵاى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى وو‌ڵاتى سوید سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كرد، كه‌پێكهاتبون له وه‌زیرى ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ژماره‌یه‌ك له‌كۆمپانیاكانى ئه‌و ووڵاته.
رۆژى 14-12-2011 له‌كۆبونه‌ویه‌ك به‌ئاماده‌بوانى د.تاهیر هه‌روامى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم و باڵوێزى سوید له‌به‌غد هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم و وو‌ڵاتى سوید گفتوگۆله‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان كرد،به‌تایبه‌ت پێشخستن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى و پزیشكى له‌بواره‌كانى ته‌ندرستى.
دوابه‌دواى كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیرى ته‌ندروستى وو‌ڵاتى سوید ئاماژه‌یان به‌گرنگیدانى زیاترى په‌یوه‌ندیه‌كانیان كرد، به‌شێوه‌یه‌ك سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زمونى یه‌كترى ئامانجى كارى هاوبه‌شیان بێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه یۆران هاگڵا ند ، وه‌زیرى ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى وو‌ڵاتى سوید باسى له‌به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان كرد، به‌تایبه‌ت هێنانى كۆمپانیاكانى وڵاته‌كه‌یان بۆئه‌وه‌ى هاوشانى وڵاتان هه‌رێمى كوردستان له‌پێشكه‌وتنه‌كان بى به‌ش نه‌بێت وگه‌لى كوردیشى به‌دۆستى دێرینى سویدیه‌كان دایه‌قه‌ڵه‌م.
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى ته‌ندروستى سوید سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستانى به‌هه‌نگاوێكى گرنگ وه‌سف كرد،ووته‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى وو‌ڵاتى سوید به‌كوردى(دواى سه‌ردانى كردنم بۆهه‌رێمى كوردستان هه‌ستم كرد سه‌ردانى دۆسته‌كانى خۆمان ده‌كه‌م به‌ڵاله‌ناوچه‌یه‌كى تر‌ى جیهان كه چه‌ندین ساڵه دۆستى یه‌كترین و ئاشنایه‌تى له‌نێوانمان هه‌یه. لێره‌وه ده‌ڵێم حكومه‌تێكى خه‌م خۆر خزمه‌تى خه‌لكه‌كه‌ى ده‌كات..
ره‌وشى ته‌ندروستیشتان زۆرباشه به‌ڵام پێویستى به‌كارى زیاتر بۆئێمه هاوكارتانین بۆپێشخستنى سیسته‌مى ته‌ندروستى هه‌رێمه دڵگیره‌كه‌تان.
سه‌ردانى كردنیشم وه‌ك وه‌زیرێكى ته‌ندروستى ووڵاتانى ئه‌ورپا جێگاى دلخۆشیه، چونكه له ساڵێ 2003 وه یه‌كه‌م وه‌زیرى ته‌دروستیم سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م..)
هه‌رله‌دێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆهه‌رێمى كوردستان وه‌فده‌كه‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى وڵاتى سوید سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى شارى هه‌ولێریان كرد یه‌كه‌یه‌كه به‌شه‌جیاجیاكانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه و له‌كێشه‌وكه‌م وكوریه‌كانیان كۆلێه‌وه.ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پێشخستنى ره‌وشى ته‌ندروستیان كرد كه حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامى داوه....
له‌كۆتاى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیان به‌یاوه‌رى باڵوێزى سوید له‌عێراق سه‌ردانى كارگه‌ى ئاوه‌میدیكان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى كارگه‌كه چۆنیه‌تى دروست كردنى ده‌رمان و پێداویستیه پزیشكیه‌كانیان باس كرد هه‌روه‌ك باڵوێزى سوید له‌عێراق هه‌رێمى كوردستانى به شوێنێكى هێمن و ئارامى ناوچه‌كه وه‌سف كرد و هانى كۆمپانیاكانى وڵاته‌كه‌شى كرد بۆئه‌وه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبده‌ن.
ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى