له‌شارى هه‌ولێر كۆنفرانسى پێداچونه‌وه و خستنه‌رووى كاروچالاكى وپرۆژه‌كانى بوارى ته‌ندروستى ساڵى رابردوو له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر خرایه‌روو،
وه‌زیرى ته‌ندروستى خزمه‌ت گوازارى ته‌ندروستى به‌بێ جیاوزاى پێكه‌ش به‌نه‌خۆش ده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستى باشتركردنى ره‌وشى ته‌ندروستى و پێشخستنى له‌هه‌رێمى كوردستان و خستنه‌رووى پرۆژه‌كانى ساڵى رابردوو فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر كۆنفرانسى پێداچونه‌وه به‌كاروچالاكى و پرۆژه‌كانى رێكخست،
له‌و كۆنفرانسه كه‌هه‌ریه‌ك له د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رانى گشتى ته‌ندروستى و پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ئاماده‌یى بوون و گفتوگۆله‌باره‌ى چۆنیه‌تى به‌رزكردنه‌وه‌ى كوالێتى پرۆژه‌كان و دڵنیاى داتا و زانیاره‌یه‌كان كرایه‌وه،
له‌سه‌ره‌تایى كۆنفرانسه‌كه‌ش به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر جیاله‌خستنه‌رووى كاروپرۆژه‌كانى ساڵى رابردوو هاوكات سوپاس و ستایشى وه‌زیرى ته‌ندروستى كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گرنیگدانه‌ى به‌بوارى ته‌ندروستى و هاوكارى كردنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان،
دواتر د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌وته‌یه‌كیدا باسى له‌ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان كرد و رۆڵى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌رزنرخاند له‌به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركه‌كانیان،
وتیشى به‌پێى پلانى وه‌زاره‌ت له‌ساڵى رابردوو ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه به‌ردى بناغى دانرا له‌گه‌ڵ كرندنه‌وه‌ى چه‌ندین نه‌خۆشخانه و بنكه‌ى ته‌ندروستى و كاركردن بۆ باشتركردنى ره‌وشى ده‌رمان له‌هه‌رێم به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌رمان و پێداویستیه پزیشكیانه‌ى دێنه ناوهه‌رێم،
وه‌زیرى ته‌ندروستى راشى گه‌یاند له‌ئێستادا 55%ى ده‌رمان له‌هه‌رێمى كوردستان پشكنینى بۆده‌كرێت و به‌شێكى كه‌مى ده‌رمان و چاره‌سه‌رى پزیشكى له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه دابین ده‌كرێت، هه‌روه‌ها وتیشى له‌به‌رنامه‌ى ئه‌م ساڵى وه‌زاره‌ت گرنگى زیاتر به‌بوارى زانستى پزیشكى و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پزیشكان و كارندانى ته‌ندروستى هه‌رێم دراوه به‌تایبه‌ت ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ زانكۆ و ووڵاتان واژووكراوه له‌مه‌به‌ستى راهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پزیشكانى هه‌رێمى كوردستان،
له‌به‌شێكى تر‌ى وته‌كه‌یدا وه‌زیرى ته‌ندروستى رۆشنایى خسته‌سه‌ر پلانى داهاتوى وه‌زاره‌ت بۆشارى هه‌ولێر به‌تایبه‌ت دروست كردنى چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كى گه‌وره و تۆژنكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك بنكه‌ى ته‌ندروستى كه‌له‌ئێستادا به‌هۆى كۆنى بیناكانیانه‌وه ناتوانن وه‌ك پێویست خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى پێشكه‌ش به‌نه‌خۆش بكه‌ن،
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌میانى به‌رێوه‌چوونى كۆنفرانسه‌كه وتیشى له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامداین بۆ زیاتر كردنى بودجه‌ى وه‌زاره‌ت و دابین كردنى ته‌واوى ئه‌و پێداویستیانه‌ى نه‌خۆش پێویستى پێیه‌تى،
پاشان چه‌ندین توێژنه‌وه و بابه‌تى خرانه روو به‌ئامانجى باشتركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌كانى بوارى ته‌ندروستى له‌شارى هه‌ولێر.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت