وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى

ده‌رباره‌ى ئه‌و دوو رووداوه‌نه‌شیاوه‌ى كه‌دوێنى له‌بوارى ته‌ندروستى له‌هه‌ریه‌ك له‌ قه‌زاى سه‌ید سادق و نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبونى هه‌ولێر روویانداوه‌


روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 
ده‌رباره‌ى ئه‌و دوو رووداوه‌نه‌شیاوه‌ى كه‌دوێنى له‌بوارى ته‌ندروستى له‌هه‌ریه‌ك له‌ قه‌زاى سه‌ید سادق و نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبونى هه‌ولێر روویانداوه‌ له‌هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌كانى
 
راگه‌یاندن بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ به‌پێویستى ده‌زانین ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ بدەین.
 
له‌رووداوێكى چاوه‌روان نه‌كراوى ناخۆشدا له‌نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شه‌وكه‌ت له‌ قه‌زاى سه‌یدسادق كه‌ دایكێكى ئاواره‌ى دووگیان پێشوازى لێنه‌كراوه‌و به‌خراپى مامه‌له‌ى له‌گه‌ڵ كراوه‌ له‌كاتى منداڵبوندا، ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و رووداوه‌ بێ ده‌نگ نابین و لێژنه‌یه‌كى لێكۆلینه‌وه‌مان پێكهێناوه‌ به‌نوێنه‌رایه‌تى داواكارى گشتى  بۆ لێكۆلینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌ وسزادانى توندى كه‌سانى كه‌مته‌رخه‌م له‌و رووداوه‌،
هاوكات راى ده‌گه‌یه‌نین كه‌چه‌ندین جار له‌لایه‌ن رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و رێكخراوى نێوده‌وله‌تى په‌نابه‌ران له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ستخۆشى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كراوه‌ و ئه‌و خزمه‌ته‌ته‌ندروستیانه‌ى له‌هه‌رێم پێشكه‌ش به‌ئاواره‌كان ده‌كرێن به‌زۆرباش وه‌سفكراوه‌ و ده‌ستخۆشى له‌ پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى هه‌رێم كراوه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌قورسه‌ى كه‌سه‌ره‌راى هاتنى یه‌ك ملیۆن و نێو ئاواره‌ و به‌رده‌وامى قه‌یرانى دارایى و شه‌ره‌كانى دژى تیرۆر، به‌ڵام به‌ته‌واوى پێداویستیه‌سه‌ره‌كیه‌كانى بوارى ته‌ندروستى دابین كراوه‌ بۆئاواره‌كان و بایه‌خى ته‌واویان پێدراوه‌،
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى خزمه‌تكردنى ته‌ندروستى ئاواره‌كان و پێشكه‌ش كردنى باشترین خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى كه‌له‌توانایدابێت بۆئاواره‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان به‌ئه‌ركى خۆى ده‌زانێت و له‌و ئه‌ركه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌روه‌ها زۆر به‌رداخه‌وه‌ دوێنى له‌هه‌ندیك كه‌نالى راگه‌یاندن وێنه‌ی منداڵێكى تازه‌بووى هه‌ڵگیراوه‌ دواى گه‌یشتنى به‌نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبون له‌هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى نه‌شیاو نامرۆڤانه‌، به‌داخه‌وه‌ كه‌به‌م شێوه‌یه‌ له‌سه‌رجه‌سته‌ى منداڵه‌كه‌نوسراوه‌ ئه‌مه‌ دووره‌ له‌رێنمایه‌كانى ته‌ندروستى وكارێكى كه‌سیه‌ له‌لایه‌ن كارمه‌نداێكه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌،
ئه‌مرۆ لێژنه‌یه‌كى لێكۆلینه‌وه‌مان پێكهێناوه‌ كه‌نوێنه‌رى داواكارى گشتى تیدایه‌ بۆلێكۆلینه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌ ئه‌و سه‌رپێچیه‌ قبول ناكه‌ین و سزاى ئه‌وكه‌سه‌ ده‌ده‌ین كه‌ئه‌وكاره‌ى ئه‌نجامداوه‌ هه‌روه‌ها راى ده‌گه‌یه‌نین كه‌نه‌ده‌بوایه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ به‌م شێوازه‌ له‌كه‌ناله‌كانى راگه‌یاندن بڵاوبكرابوایه‌وه‌، بۆله‌به‌رچاوگرتنى لایه‌نى مرۆیى چونكه‌ ئه‌و ره‌فتاره‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى كارى پزیشكى وخزمه‌ته‌كانى ته‌ندروستى یه‌ك ناگرێته‌وه‌ و ره‌فتارێكى كه‌سی نامرۆڤانه‌یه‌.
به‌ڵكو ده‌بوایه‌ راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌و راگه‌یاندنكارانه‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لێ ئاگاداربكرابوایه‌وه‌ بۆراگرتنى ده‌ست به‌جێى ئه‌و سه‌رپێچیه‌ و لێكۆلینه‌وه‌ كردن له‌و رووداوه‌ و سزادانى ئه‌وكه‌سه‌ى كاره‌كه‌ى ئه‌نجامداوه‌.