وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى: به‌سه‌رانێكى میدانى له‌ناكاو نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژهه‌لاتى شارى هه‌ولێرى به‌سه‌ركرده‌وه‌

د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: هه‌ركات و ساتێك پێویست بێت سه‌ردانى له‌ناكاو بۆده‌زگاته‌ندروستیه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ین


وه‌زیرى ته‌ندروستى: به‌سه‌رانێكى میدانى له‌ناكاو نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژهه‌لاتى شارى هه‌ولێرى به‌سه‌ركرده‌وه‌
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: هه‌ركات و ساتێك پێویست بێت سه‌ردانى له‌ناكاو بۆده‌زگاته‌ندروستیه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ین و له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆش گفتوگۆده‌كه‌ین
به‌مه‌به‌ستى دڵنیابوون له‌ئاستى خزمه‌تگوزاریه‌كان و چۆنیه‌تى پێشكه‌ش كردنیان به‌نه‌خۆش شه‌وى رابردوو  د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌سه‌ردانێكى میدانى له‌ناكاو نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژ هه‌ڵاتى شارى هه‌ولێرى به‌سه‌ركرده‌وه‌ و چاوى كه‌وت به‌ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش.
له‌و به‌سه‌ركرنه‌وه‌ مه‌یدانیه‌ له‌ناكاوه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌دواداچونى بۆده‌وام و مامه‌له‌ى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ نه‌خۆش كرد و هه‌روه‌ك داواى لێكردن به‌دڵسۆزیه‌وه‌ ئه‌ركه‌كانى سه‌رشانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید به‌پێویستیشى زانى هه‌ر كات و ساتێك پێویست بكات سه‌ردانى میدانى له‌ناكاو بۆنه‌خۆشخانه‌ و سه‌نته‌ره‌ پزیشكیه‌كان ئه‌نجامده‌دات بۆئه‌وه‌ى له‌ره‌وشى ته‌ندروستى و داوكارى هاوڵاتیان ئاگاداربین. وتیشى ده‌مانه‌وێـت نه‌خۆش به‌باشترین شێوه‌ چاره‌سه‌رى پزیشكى له‌ده‌زگاته‌ندروستیه‌كان وه‌ربگریت و به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروستیش په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان نه‌خۆش و ستافى ته‌ندروستى رێكبخرێت.
هه‌ر له‌میانى سه‌ردانه‌ له‌ناكاوه‌كه‌یدا بۆنه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژهه‌ڵاتى شارى هه‌ولێر وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌نزیكه‌وه‌ چاوى كه‌وت به‌ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش و پێى راگه‌یاندن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌زاره‌تى هاوڵاتیانه‌ بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موان له‌ئاست به‌رپرسیاریه‌تى به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌رته‌ گرنگه‌ بین و كار بۆسه‌رخستنى بكه‌ین.