وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى كرد له‌ شاندیكى كۆمپانیاى ڕه‌ندى ئه‌مریكى

پێشنیوه‌رۆى رۆژى 16-2-2012 وه‌زیرى ته‌ندروستى ( د. تاهر هه‌ورامى ) پێشوازى كرد له‌ شاندیكى كۆمپانیاى ( ره‌ند) كه‌ كۆمپانیایه‌كى نێو ده‌وڵه‌تی تایبه‌ته‌ له


وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى كرد له‌ شاندیكى  كۆمپانیاى ڕه‌ندى ئه‌مریكى

پێشنیوه‌رۆى رۆژى 16-2-2012  وه‌زیرى ته‌ندروستى ( د. تاهر هه‌ورامى ) پێشوازى كرد له‌ شاندیكى كۆمپانیاى ( ره‌ند)  كه‌ كۆمپانیایه‌كى نێو ده‌وڵه‌تی تایبه‌ته‌ له‌ بوارى راویژكارى سیسته‌مى ته‌ندروستى  . له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا   تاوتۆى پیشنیاره‌كانى تایبه‌ت به‌ پیشخستنى و چاكسازى  له‌بوارى سیسته‌مى ته‌ندروستى كرا،به‌تایبه‌ت سێكته‌رى بیمه‌ى ته‌ندروستى و چاودیرى ته‌ندروستى سه‌ره‌تایى و بنكه‌ى ته‌ندروستى خێزان له‌گه‌ڵ جێبه‌جیكردنى پرۆژه‌ى فریاكه‌وتنى خێرا( كه‌ بریاره‌ له‌ كۆتایى مانكى ئازار ده‌ست به‌كاربێت).

ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى