وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى كۆبۆوه‌.

به‌مه‌به‌ستى تاوتێكردنى ره‌وشى ده‌رمان و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان و هێنانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌دیوانى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى هێنانى ده‌رمان و


وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى كۆبۆوه‌.
به‌مه‌به‌ستى تاوتێكردنى ره‌وشى ده‌رمان و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان و هێنانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌دیوانى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى هێنانى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى كۆبوه‌.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ به‌رێز وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌ ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان كرد له‌ بوارى ده‌رمان و پێدوایستى پزیشكى هه‌روه‌ك وتیشى پێویسته‌ كۆمپانیاكانى ده‌رمان به‌ باشى كاره‌كانى خۆیان ئه‌نجامبده‌ن له‌هێنانى ده‌رمانى باش و كوالێت به‌رز ،
له‌به‌شێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ ئاماده‌بوانى راگه‌یاند كاره‌كانى داهاتویان له‌رێگه‌ى رێنمایى و یاسا نوێكانى وه‌زاره‌ت بێت بۆئه‌وه‌ى چیتر ده‌رمانى خراپ و ژێرستاندار نه‌هێته‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها داواشى لێكردن هێنانى ده‌رمان له‌ خاڵه‌سنوریه‌كان  له‌ژێرچاودێرى توند ده‌بێت هه‌ر ده‌رمانێكى خراپ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو ده‌ستى به‌سه‌ردابگرێت خاوه‌نه‌كانیان به‌ سزاى یاسایى خۆیان ده‌گه‌ن، دواتر ئاماده‌بوانى چه‌ندین پرسیار و تێبینیان خسته‌ ڕوو به‌ئامانجى گه‌یشتن به‌ رێگا چاره‌یه‌كى گونجا بۆ باشتر كردنى ره‌وشى ده‌رمان له‌هه‌رێمى كوردستان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت