وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى دوو پێشمه‌رگه‌ى بریندارى له‌وولاتى ئوردن به‌سه‌ركرده‌وه‌


وه‌زیرى ته‌ندروستى دوو پێشمه‌رگه‌ى بریندارى له‌وولاتى ئوردن به‌سه‌ركرده‌وه‌
ئه‌مرۆ 27-1-2015 له‌عه‌مانى پایته‌خى ئوردن د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى دوو پێشمه‌رگه‌ى بریندارى كوردستانى كرد كه‌له‌ئیستادا له‌دامه‌زراوه‌ى ته‌ندروستى شانشینى سه‌ربازى ئوردن چاره‌سه‌ریان بۆده‌كرێت كه‌له‌ئیستادا بارى ته‌ندروستیان زۆرباشه‌، هه‌روه‌ك هیواى زووچاكبونه‌وه‌ى بۆخواست و ئاماده‌یى ته‌واوى وه‌زاره‌تى نیشاندا بۆهه‌ر پێویستیه‌ك كه‌له‌توانایاندابێت له‌وپێناوه‌ش برینداران و كه‌س وكاریان سوپاسى ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستیان كرد كه‌له‌نزیكه‌وه‌ له‌باره‌ى ته‌ندروستیان پرسیوه‌ و هه‌ولى به‌رده‌وامى داوه‌ بۆدابین كردنى چاره‌سه‌رى پزیشكى بۆیان.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى خزمه‌تكردنى برا پێشمه‌رگه‌كانى به‌ئه‌ركى هه‌موولایه‌ك دایه‌قه‌له‌م به‌وپێیه‌ى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌رگرى له‌خاك و نیشتمان ده‌كات و قوربانى بۆده‌دات ووتى هه‌ر چیه‌ك له‌تواناى دامه‌زراوه‌ته‌ندروستیه‌كانى كوردستان دابین درێخیان بۆناكه‌ و چاره‌سه‌ى پێویستان بۆده‌كه‌ن.