وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

نرخى بینینى پزیشك دیارى ده‌كرێت

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داواده‌كات سه‌نته‌ر و نۆرینگه‌كان و تاقیگه‌كان و ده‌رمانخانه‌كان و كۆمه‌ڵگا پزیشكیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان مۆڵه‌تى كاركردنیان نوێ بكه‌نه‌وه‌


نرخى بینینى پزیشك دیارى ده‌كرێت
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داواده‌كات سه‌نته‌ر و نۆرینگه‌كان و تاقیگه‌كان و ده‌رمانخانه‌كان و كۆمه‌ڵگا پزیشكیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان مۆڵه‌تى كاركردنیان نوێ بكه‌نه‌وه‌
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پشكنین و به‌دواداچوون له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نرخى بینینى پزیشك دیارى ده‌كات و هه‌ركه‌سێك پابه‌ندى نه‌بێت سزاده‌درێت و نۆرینگه‌كه‌ى داده‌خرێت، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و گه‌یاندنى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى بۆته‌واوى هاولاتیان به‌بێ جیاوازى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نرخى بینینى پزیشك دیارى ده‌كات و داواش له‌ پزیشكان ده‌كات پابه‌ندى بریاره‌كه‌ بن،
نرخه‌كانیش به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌ده‌بێت :
10000 ده‌هه‌زار دینار بۆ پزیشكى ڕاهینراو
15000 پانزه‌هه‌زار دینار بۆ پزیشكى پسپۆر
20000بیست هه‌زار دینار بۆ پزیشكى راویژكار
هه‌ركه‌س پابه‌ند نه‌بیت به‌م نرخانه‌ نۆرینگه‌ى داده‌خریت.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پشكنین و به‌دواداچون له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داواله‌ ته‌واوى سه‌نته‌ر و نۆرینگه‌كان و تاقیگه‌كان و ده‌رمانخانه‌كان كۆمه‌ڵگا پزیشكیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى شاره‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى نوێ كردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى كاركردنیان به‌پێچه‌وانه‌ داده‌خرێن، ئه‌م بریاره‌ش له‌سه‌ره‌تایى ساڵى نوێ كارى پێده‌كرێت و هه‌ر سه‌نته‌ر و نۆرینگه‌كان و تاقیگه‌كان و ده‌رمانخانه‌كان كۆمه‌ڵگا پزیشكیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان مۆڵه‌تى نه‌بێت سزاى یاسایى ده‌ده‌رێت له‌گه‌ڵ داخستنى شوێنه‌كه‌ى.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت