له‌هه‌ولێركۆنفرانسى پێداچونه‌وه به سێكته‌رى ته‌ندروستى به‌رێوه‌چوو
پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر سوپاسى وه‌زیرى ته‌ندروستى ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام هاوكار و پاڵپشتمان بوه بۆسه‌رخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌ولێر
ئه‌مرۆ 15-1-2015 له‌شارى هه‌ولێر له‌ژێر ناونیشانى " كۆنفرانسى پێداچونه‌وه به‌كاروچالاكى و پرۆژه‌كانى بوارى ته‌ندروستى له‌پارێزگاى هه‌ولێر" كۆنفرانسى ساڵانه‌ى ته‌ندروستى له‌شارى هه‌ولێر به ئاماده‌بونى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم به‌رێوه‌چوو، به‌مه‌به‌ستى پێداچونه‌وه‌یه به كاروچالاكى و پرۆژه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌پارێزگاى هه‌ولێر و كۆنفراسه‌كه‌ش ساڵانه له‌پارێزگاكان ئه‌نجام ده‌درێن ئه‌ویش بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفتانه‌ى كه‌له‌و ساڵه‌دا هاتۆته‌به‌رده‌م كه‌رتى ته‌ندروستى و دانانى پلانى چاره‌سه‌ر بۆ ساڵانى ئاینده.
هه‌ر له‌و كۆنفراسه‌دا وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ووتارێكدا ئاماژه‌یى به‌وه كرد كه وێرایى قه‌یرانى دارایى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڵام كه‌رتى ته‌ندروستى له هه‌رێم په‌كى نه‌وكه‌ت و تا راده‌یه‌كیش پێشكه‌وتنى به خۆیه‌وه بینى و توانرا رێگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه گوزاروه‌كان بكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له سوریا و وڵاتانى دراوسێ سه‌رى هه‌ڵدا، ووتیشى ده‌ستخۆشى له‌تیمه‌كانى ته‌ندروستى ده‌كه‌ین كه‌هاوشانى براپێشمه‌رگه‌قاره‌مانه‌كان له‌به‌ره‌كانى جه‌نگدابونه.
هاوكات له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه پارێزگارى هه‌ولێر وبه‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌دوو ووته‌ى جیادا سوپاسى هه‌وله‌به‌رده‌وامه‌كانى وه‌زیرو ستافى كه‌رتى ته‌ندروستى كرد كه توانیویانه خزمه‌تێكى زۆر به‌بوارى ته‌ندروستى هه‌ولێر بكه‌ن. هه‌روه‌ك له‌وكۆنفرانسه ئامار و داتایى و زانیارى كه‌رتى ته‌ندروستى پارێزگاى هه‌ولێر خرایه‌روو.