وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى چه‌ند بریارێكى په‌سه‌ند كراو له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت بۆ باشتر كردنى كه‌رتى ته‌ندروستى راده‌گه‌یه‌نێت

له‌میانى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا (د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید) وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ى كارنامه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له‌كابینه‌ى حه‌وت په‌سه‌ند كراو له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران چه‌ند


وه‌زیرى ته‌ندروستى چه‌ند بریارێكى په‌سه‌ند كراو له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت بۆ باشتر كردنى كه‌رتى ته‌ندروستى راده‌گه‌یه‌نێت
له‌میانى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا (د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید) وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ى كارنامه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له‌كابینه‌ى حه‌وت په‌سه‌ند كراو له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران چه‌ند بڕیارێكى گرنگى راگه‌یاند بۆ زیاتر پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى له‌نه‌خۆشخانه‌ گشتیه‌كان.
كارنامه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ باشتر پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى له‌كه‌رتى گشتى له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت په‌سه‌ند كرا ، ته‌واوى بڕیاره‌كان له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا (د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید) وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندن ، كه‌بریتى بوون له‌ زیادكردنى ژماره‌ى نه‌شته‌رگه‌رى له‌نه‌خۆشخانه‌ حكومیه‌كان وزیادكردنى پزیشكانى پسپۆر له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى فریاكه‌وتن و گشتى و زیاد كردنى ده‌رماڵه‌ بۆ پزیشكانى خولاو و یه‌كخستنى ده‌رماڵه‌ى ئێشكگرى دواى ده‌وامى ره‌سمى.......
به‌پێى بڕیارێك كه‌ ئیمزاى سه‌رۆكى حكومه‌تى له‌سه‌ره‌ بۆ زیاد كردنى نه‌شته‌رگه‌رى له‌نه‌خۆشخانه‌ حكومیه‌كان له‌دواى ده‌وامى ره‌سمى كه‌ ده‌كاته‌ دواى سه‌عات یه‌ك، نرخى نه‌شته‌رگیه‌كان 20% دواى ده‌وام واته‌ له‌كاتى ئێشكگرى هاوڵاتى ده‌یدات و به‌شه‌كه‌ى دیكه‌ كه‌ 80% یه‌ حكومه‌ت له‌بڕى هاوڵاتى ده‌یدات.
به‌پێى بڕیارێكى دیكه‌ كه‌پێشنیارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه‌ و ئیمزاى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى له‌سه‌ره‌ بڕیار دراوه‌ به‌خه‌رج كردنى 120 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر پزیشكێكى پسپۆر له‌رۆژێكدا كه‌ كارى ئێشگرى ئه‌نجامبدا به‌مه‌رجێك ماوه‌كه‌ى نابێت زیاتر بێت له‌ده‌ رۆژ بۆ هه‌ر مانگێك.
كارنامه‌ى په‌سه‌ند كراو بڕیارێكى دیكه‌ له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ ئیمزاى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى له‌سه‌ره‌ ئه‌ویش زیاد كردنى ده‌رماڵه‌ى خواردنه‌ بۆ پزیشكانى نیشته‌جێى خولاو و دێرین له‌ 200 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 350 هه‌زار دینار ، هاوكات به‌پێى هه‌مان كارنامه‌ و له‌بڕیارێكى دیكه‌دا بڕێك پاره‌ بۆ هه‌ر پزیشكێكى نیشته‌جێ به‌ خوڵاو و دێرینه‌وه‌ كه‌له‌هۆڵى پێشوازى نه‌خۆشخانه‌كانى فریاكه‌وتن و گشتیه‌كان كارده‌كه‌ن به‌و جۆره‌ خه‌رج ده‌كرێت،
له‌بڕیارێكى دیكه‌دا ده‌رماڵه‌ى ئێشكگرى به‌شێوه‌یه‌ك خه‌رج ده‌كرێت بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى كه‌ ئێشگر ده‌بن دواى ده‌وامى ره‌سمى له‌نه‌خۆشخانه‌ گشتى و فریاكه‌وتنه‌كان ئه‌وانیش بریتین له‌ پزیشك و پزیشكى ددان و یاریده‌ده‌ره‌كان و برینپێچ و فه‌رمانبه‌رى كارگێرى به‌و شێوه‌یه‌،
هه‌ر له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌دا د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه‌له‌هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك 12 كلینیكى راوێژكارى ده‌كرێنه‌وه‌ و نرخى بلیت به‌ 3 هه‌زار دینار ده‌بێت و بۆ خه‌رجى ده‌رمانیش حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 50% پاره‌ى دره‌مان له‌بڕى هاوڵاتى ده‌دات،
وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى راگه‌یاند بۆ ئه‌مساڵ حكومه‌ت 2150 پله‌ى بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ته‌رخان كردووه‌ ، ئاشكراشیكرد بۆ له‌ 12/7 پرۆپۆزه‌لى 20 كۆمپانیایان بۆ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆكۆنترۆڵ كردنى ده‌رمان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید) ووتى نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلیه‌كان رێنمایى تازه‌یان بۆ ده‌ركراوه‌ ده‌بێت له‌ماوه‌ى سێ ساڵ بۆ نه‌خۆشخانه‌ كۆنه‌كان و بۆ ئه‌وانه‌ى دروست ده‌كرێن ده‌بێت ته‌واوى مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.

راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى