وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى خولێكى راهێنان به‌ هاوكارى ده‌زگاى گه‌شه‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌مریكى سازكرد

رۆژى 16- 2-2012 به‌ئاماده‌بوانى دكتور تاهر هه‌وارمى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ پسپۆران و شاره‌زایان له‌شارى هه‌ولێر


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى خولێكى راهێنان به‌ هاوكارى ده‌زگاى گه‌شه‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌مریكى سازكرد

رۆژى 16- 2-2012 به‌ئاماده‌بوانى دكتور تاهر هه‌وارمى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ پسپۆران و شاره‌زایان له‌شارى هه‌ولێر خولێكى راهێنانى بۆبه‌هێزكردن و پێشخستنى كارى كارگێرى و سه‌رۆكایه‌تى كردنى ده‌زگاكان به‌هاوكارى ده‌زگاى چاودێرى گه‌شه‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى له‌شارى هه‌ولێر سازكرد،
له‌سه‌ره‌تایى خوله‌كه‌ش وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌گرنگى ئه‌نجامدانى خوله‌كه‌ كرد به‌ئامانجى پێشخستن و به‌رزركدنه‌وه‌ى ئاستى پزیشكان وكارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى به‌شدارى كردنیان و هاندانى پزیشكانى ترى نه‌خۆشخانه‌كان،
پاشان چه‌ندین بابه‌ت و توێژینه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئاماده‌بوان خرایه‌ ڕوو له‌لایه‌ن به‌شاربوان گفتوگۆى پێویستى له‌سه‌ركرا.
خولى به‌هێزكردن و تواناكانى به‌رێوه‌به‌ردن 31 پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى سه‌ربه‌ پارێزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و كه‌ركوك به‌شداربوون.
شایه‌نى باسه‌ خوله‌که‌ ماوه‌ى 4 رۆژ به‌رده‌وام بوو.

ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى