وه‌زیرى ته‌ندروستى: برێكى زۆر ده‌رمان بۆبه‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى شه‌ر ره‌وانه‌كراوه
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: هاوكاریه‌كانمان بۆپێشمه‌رگه به‌رده‌وامى ده‌بێت و تائیستاش زیاتر له 30 به‌رادى ده‌رمان و پیداویستى پزیشكى ره‌وانه‌ى به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى شه‌ركراوه
دواى ئه‌وه‌ى بریكى زۆرى ده‌رمان و بۆبه‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى له‌خاكى كوردستان بۆسنورى كه‌ركوك و ناوچه‌كانى تر ره‌وانه‌كرا له‌سه‌ر راسپارده‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى ناردن ودابینكردنى ده‌رمان بۆهێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وامى ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك دواى چونى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بۆخانه‌قین برى زیاتر له 10 به‌رادى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى بۆهێزه‌كانى پێشمه‌رگه دابینكراله‌گه‌ل دابین كردنى برى زیاتر له 5 به‌رادى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى و ئه‌مبۆلانس بۆهێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌كه‌ركوك و ناردنى زیاتر له 5 به‌رادى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى بۆ ده‌وروبه‌رى تكریت و ره‌وانه‌كردنى 4 به‌راد ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى و ستافى ته‌ندروستى له‌پزیشك و كارمه‌ندنى ته‌ندروستى و ئۆتۆمبیلى ئه‌مبۆلانس بۆ جه‌له‌ولا هه‌روه‌ك له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێریش برێكى زۆرى زۆر له‌به‌رادى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى بۆبه‌ره‌كانى به‌رگرى له‌خاكى كوردستان ره‌وانه‌كراوه وله‌پارێزگاى دهۆكیش ژماره‌یه‌كى زۆر له‌به‌رادى ده‌رمان بۆهێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌ره‌بیعه ره‌وانه كراوه سه‌ربارى دابین كردنى تیمى پزیشكى تایبه‌ت بۆچاره‌سه‌ركردنیان.
له‌و پێناوه‌ش دوێنى وه‌زیرى ته‌ندروستى كاروانێكى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى كه‌خۆى له‌زیاتر له 20 ته‌ن ده‌رمان ده‌بینوه له‌چاره‌سه‌رى خێرا و ده‌رمانى جۆراوجۆر بۆهێزه‌كانى پێشمه‌رگه گه‌یانده گونده‌كانى مه‌لا عبدالله و تلل وه‌رد.
له‌وچوارچێوه‌یه‌ش به‌بریارى وه‌زیرى ته‌ندروستى ته‌واوى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانى راسپێردران ته‌واوى ئاماده‌كارى بكه‌ن بۆهه‌ر حاله‌تێك و هاوكاریه‌كى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌كاتى پێویست به‌تایبه‌ت دابین كردنى پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى و ئۆتۆمبیلى ئه‌مبۆلانس وهه‌ر هاوكاریه‌كى تر‌ى پێویستى ته‌ندروستى بۆیان.
وه‌زیرى ته‌ندروستى راشى گه‌یاند هاوكاریه‌كان بۆهێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وامى ده‌بێت به‌تایبه‌ت دابین كردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى و پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى و ئۆتۆمبیلى ئه‌مبۆلانس و تیمى پزیشى تایبه‌ت بۆیان له‌م رۆژنه‌ش برێكى تر‌ى ده‌رمان بۆهێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌سنورى موصل دابین ده‌كرێت.