وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و گرفته‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ده‌كۆڵیته‌وه
وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و گرفته‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ده‌كۆڵیته‌وه.
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى:له‌هه‌وڵى زۆردهدهین بۆباشتركردنى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌كرێت.
به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه ئاگاداربون له ره‌وشى ته‌ندروستى نهخۆسخانهكانى شارى هه‌ولێر ئه‌مرۆ 19-6-2012 د.رێكه‌وت حمه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى ههولێروراوێّژكارانى دیوانى وه‌زاره‌ت، ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ى شارى هه‌ولێرى به‌سه‌ركرده‌وه و له‌نزیكه‌وه له‌كێشه‌و كه‌م كوریه‌كانى كۆلیه‌وه،
له‌سه‌ره‌تایى بهسهركردنهوهكهشیدا وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى تاقیگه‌ى گشتى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانى ئه‌و تاقیگه‌یه یه‌كه‌یه‌كه به‌شه‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه، له‌نزیكه‌وه گوێبیستى داخوازیى و داواكاریه‌كانیان بوو.
دواتر سه‌ردانى كۆمه‌ڵگاى پزیشكى خانزاد بۆددانى كرد له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى كۆمه‌ڵگایه یه‌كه‌یه‌كه به‌شه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه، وه‌زیرى ته‌ندروستى ده‌ستخۆشى له‌پزیشك و كارمه‌ندان لهكرد كه‌توانیویانه به‌شێوازێكى باش خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان بكه‌ن، هه‌روه‌ك داواشى لێ‌كردن به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كانى خۆیان.
له‌لایه‌كى تره‌وه هه‌رئه‌مرۆ د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ى ئیمیرجنسى و بنكه‌ى ته‌ندروستى برایه‌تى و نه‌خۆشخانه‌ى تالاسیماكرد و له‌نزیكه‌وه لهرهوشى ته‌ندروستى كۆڵیه‌وه، له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى پێى راگه‌یاندن كاره‌ى به‌رده‌وام و خزمه‌تى ئێوهبۆئێمه جێگاى شانازیه كه توانیومانه له‌ماوه‌ى رابردوو كه‌رتى ته‌ندروستى به‌ره‌و پێش ببه‌ین بۆئه‌مه‌ش پێویستمان به‌كارى زیاتر و هه‌وڵدانى باشترهه‌یه، لهبهشێكى تر‌ى قسه‌كانى وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى له به‌رێوه‌به‌ر و پزیشكان و كارمه‌ندان كردن هه‌ركێشه‌و كه‌م و كوریهكیان هه‌یه له‌رێگه‌ى لێژنه‌ى تایبه‌ته‌وه كارى بۆبكه‌ن و بگه‌یه‌نن به‌ده‌ستمان بۆئه‌وه‌ى بهداواداچونى بۆبكه‌ین و گرفته‌كانتان چاره‌سه‌ربكه‌ین.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى