وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

به‌بڕى زیاتر له‌ 100ملیار دینار به‌ردى بناغه‌ى سێ پرۆژه‌ى گرنگى بوارى ته‌ندروستى له‌هه‌ولێر دانرا

به‌بڕى زیاتر له‌ 100ملیار دینار به‌ردى بناغه‌ى سێ پرۆژه‌ى گرنگى بوارى ته‌ندروستى له‌هه‌ولێر دانرا


به‌بڕى زیاتر له‌ 100ملیار دینار به‌ردى بناغه‌ى سێ پرۆژه‌ى گرنگى بوارى ته‌ندروستى له‌هه‌ولێر دانرا
سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ 18-2-2013  له‌سێ مه‌راسیمى جیادا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ به‌شدار د.رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و پارێزگارى هه‌ولێر به‌ردى بناغه‌ى باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و نه‌خۆشخانه‌یه‌كى 100 قه‌ره‌وێڵه‌یى له‌خه‌بات و نه‌خۆشخانه‌یه‌كى 330 قه‌ره‌وێله‌یى هه‌ولێر دانا، به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى دیزاین و دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌ى 100 قه‌ره‌وێڵه‌یى له‌قه‌زاى خه‌بات به‌بڕى 19 ملیار و 850 ملیۆن دینار و به‌ردى بناغه‌ى باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌بڕى 15 ملیار و 337 ملیۆن و دینار و به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى 330 قه‌ره‌وێڵه‌یى له‌سنورى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاوا به‌بڕى62 ملیار و 291 ملیۆن دینار ، له‌سێ مه‌راسیمى جیادا له‌لایه‌ن  نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دانران.
له‌میانى پێشكه‌ش كردنى وته‌یه‌كیشدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند ئه‌مرۆ ئێمه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌شدار ده‌بین له‌سێ هه‌نگاوى گرنگ بۆ پێشخستنى بوارى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان ، وتیشى سیستمى ته‌ندروستى له‌عیراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گوێره‌ى خواستى سه‌رده‌میانه‌ مرۆڤ نیه‌ و ئێمه‌ ئێستا له‌گه‌ڵ زانایانى جیهانى بوارى ته‌ندروستى كار بۆ دانانى سیستمێكى ستراتیژى ته‌ندروستى درێژخایه‌ن ده‌كه‌ین:
هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانى رووى وته‌كانى ئاراسته‌ى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كرد و رایگه‌یاند پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى پێویسته‌ پابه‌ندى ئه‌و سوێنده‌بن كه‌ خواردوویانه‌ ، هه‌ر له‌وته‌كانیشیدا ئه‌وه‌ى راگه‌یاند نابێت كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و پزیشكان مامه‌ڵه‌ى ره‌ق له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كان بكه‌ن چونكه‌ ئه‌مه‌ كاریگه‌رى ده‌رونى خراپ دروست ده‌كات :
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ (د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید) وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم وتى سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژانه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌نجام ده‌درێن ، ئاشكراشیكرد له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوو چه‌ندین پرۆژه‌ى دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ وارى جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ له‌شارو شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و له‌داهاتوشدا چه‌ندین پرۆژه‌ى دیكه‌ راده‌گه‌یه‌نین:
هه‌ر له‌مه‌راسیمى دانانى به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى 330 قه‌ره‌وێڵه‌یى له‌سنورى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواهه‌ریه‌ك له‌ نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌میانى وته‌ى جیادا ئاماژه‌یان به‌پێشكه‌وتنه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌هه‌ولێر كرد .
پرۆژه‌ى دیزاین و دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌ى 100 قه‌ره‌وێڵه‌یى له‌قه‌زاى خه‌بات ماوه‌ى كاره‌كه‌ى 540 رۆژه‌ و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى عیراقى كاره‌كانى جێبه‌جێ ده‌كرێت و  دروست كردنى باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش ماوه‌ى پرۆژه‌كه‌ 750 رۆژه‌ و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى رۆمانى كاره‌كانى جێبه‌جێ ده‌كرێت و پرۆژه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى 330 قه‌ره‌وێڵه‌یى له‌سنورى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاوا ماوه‌ى پرۆژه‌كه‌ 730 رۆژه‌ و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى توركى كاره‌كانى جێبه‌جێ ده‌كرێن.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت