وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: ئیدانه‌ى ده‌ست دریژى كردنه‌سه‌ر پزیشكان ده‌كات

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: ئیدانه‌ى ده‌ست دریژى كردنه‌سه‌ر پزیشكان ده‌كات ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ 4-3-2013 له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژانامه‌وانى ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵویستى وه‌زاره‌تى له‌به‌رامبه‌ر ده‌ست درێژى كردنه‌سه‌ر پزیشكێك له‌قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن خسته‌ڕوو


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: ئیدانه‌ى ده‌ست دریژى كردنه‌سه‌ر پزیشكان ده‌كات
ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ 4-3-2013 له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژانامه‌وانى ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵویستى وه‌زاره‌تى له‌به‌رامبه‌ر ده‌ست درێژى كردنه‌سه‌ر پزیشكێك له‌قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن خسته‌ڕوو،
داوى ئه‌وه‌ى له‌ چه‌ند رۆژى رابردووله‌نه‌خۆشخانه‌ى گشتى چه‌مچه‌مال ده‌ست درێژى ده‌كرێته‌سه‌ر پزیشك له‌لایه‌ن به‌رپرسێكى كارگێرى ئه‌و شارۆچكه‌یه‌،
د.خالص قادر ووته‌بێژى وه‌زاره‌ت وتى ئێمه‌وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و روداوه‌ده‌كه‌ین و داوكارین به‌پێى یاسارێوشوێنى یاسایى جێ به‌جێبكرێت، وتیشى له‌گه‌ڵ پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆبه‌دواداچون له‌چۆنیه‌تى روداوه‌كه‌ وه‌ك نوێنه‌رمان له‌لێژنه‌كه‌ داواى له‌سه‌ر كار لابردنى ده‌كه‌ین و له‌كاتى دوباره‌ بونه‌وه‌ى هه‌ر روداوێكى له‌وشێوه‌یه‌ رێكارى یاسایى تر بگرێته‌به‌ر،
هه‌رله‌میانى به‌رێوه‌چوونى كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ د.خالص قادر ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هیواى خواست ئه‌مه‌ دواهه‌مین روداوى ده‌ست درێژى كردن بێت بۆسه‌ر پزیشك به‌و پێه‌ى پزیشك له‌رێگه‌ى زانسته‌كه‌ى خزمه‌ت به‌ هاوڵاتیان ده‌كات و پیشه‌ى پزیشكى پیشه‌یه‌ى پیرۆزه‌، له‌هه‌مان كاتدا پێویسته‌ پزیشكان له‌كاتى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆش و سه‌ردانى هاوڵاتیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان پشى درێژ و له‌سه‌ر خۆبن.
دواكارین له‌و پزیشكانه‌ى كه‌مانیان گرتوه‌ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ بگه‌رێنه‌وه‌سه‌ر كاره‌كانیان و خزمه‌ت به‌ هاوڵاتیان بكه‌ن، چونكه‌ پیشه‌ى پزیشكى پیشه‌یه‌كى مرۆییه‌و هه‌ستیاره‌، ئێمه‌له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سورین له‌سه‌ر پاراستنى مافى پزیشكان و به‌رگرى لێكردن لێیان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت