له‌شارى هه‌ولێر: وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ردى بناغه‌ى سه‌نته‌رى گورچیله‌ى ده‌ستكردى دانا
نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر: هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له كابینه‌ى حه‌وته‌م به‌رزده‌نرخێنین كه شارى هه‌ولێر پێشكه‌وتنى زۆر به‌خۆیه‌وه‌بینیوه.
له‌مه‌راسیمێكى تایبه‌ت ئه‌مرۆ 12-3-2014 له‌شارى هه‌ولێر د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئاماده‌بوى هه‌ریه‌ك له پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رێوبه‌ره‌ى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێربه‌ردى بناغه‌ى سه‌نته‌رى گورچیله‌ى ده‌ستكردى داناكه‌به‌برى زیاترله 4 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێده‌كرێت،
له‌ووته‌یه‌كیش بۆده‌زگاكانى راگه‌یاند وه‌زیرى ته‌ندروستى تیشكى خسته‌سه‌ر هه‌ول و كاره‌كانى وه‌زاره‌ت بۆزیاتر خزمه‌تكردنى هاوڵاتیان له‌رێگه‌ى بنیاتنانى نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌وسه‌نته‌رى ته‌ندروستى ودابینكردنى پێداویستى وكه‌ل وپه‌ڵى پزیشكى پیشكه‌وتوبۆیان،
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید راشى گه‌یاند ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ به‌ردى بناغه‌ى بۆداده‌نێین گرنگى خۆى هه‌یه‌بۆچاره‌سه‌ركردنى ئه‌وكه‌سانه‌ى پێویستیان به چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانى گورچیله و شوشتنه‌وه‌ى هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شارى هه‌ولێر 40 ئامێرى پێشكه‌وتوو دابین ده‌كرێت بۆسه‌نته‌ره‌كانى هه‌ولێر و سۆران و شه‌قڵاوه و كۆیه، وتیشى به‌سوپاسه‌وه ئه‌م پرۆژه‌یه به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌ته‌واوى ئه‌و شوێنانه‌ى پێویستیان به‌چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانى گورچیله‌هه‌یه سه‌نته‌رى پێشكه‌وتویان بۆده‌كه‌ینه‌وه به‌ئامێرى سه‌رده‌میانه،
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌پارێزگارى هه‌ولێر ستایشى هه‌وله‌كانى وه‌زیرى ته‌ندورستى كرد كه له‌ماوه‌ى كابینه‌ى حه‌وته‌م خزمه‌تێكى زۆرى به‌بوارى ته‌ندروستى كردوه له‌رێگه‌ى دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ى ته‌ندروستى و دابین كردنى پێداویستى ته‌ندروستى بۆ شارى هه‌ولێر، وتیشى وه‌ك پارێزگاى هه‌ولێر كاروپرۆژه‌كانى به‌رزده‌نرخێنین و هاوكاری ده‌بین بۆسه‌رخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌شارى هه‌ولێر،
پاشان به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئامار و داتایى نه‌خۆشیه‌كانى گورچیله‌ى له‌شارى هه‌ولێر خسته‌روو كه ته‌نه‌ا له‌ساڵى رابردوو 13257 شوشتنه‌وه‌ى گورچیله تۆماركراوه كه40%ى هاوڵاتیانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم بوونه.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت