وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

راگه‌یاندراوێك له‌ ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشى ئه‌نفلوه‌نزاى په‌تایى H1N1

له‌چه‌ند ووڵاتێكى دونیا و تۆماركردنى چه‌ند حاله‌تێكى نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌عێراق و گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست بۆ


راگه‌یاندراوێك له‌ ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشى ئه‌نفلوه‌نزاى په‌تایى H1N1
دوابه‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌نفلوه‌نزاى په‌تایى H1N1 له‌چه‌ند ووڵاتێكى دونیا و تۆماركردنى چه‌ند حاله‌تێكى نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌عێراق و گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست بۆ به‌ره‌نگارى بونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌باشى ده‌زگاته‌ندروستیه‌كان له‌رووى په‌تاگه‌رى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ده‌رباره‌ى نه‌خۆشیه‌كه‌ و تۆماركردنى حاله‌ته‌كان هه‌روه‌ها دیارى كردنى شوێنى تایبه‌ت له‌نه‌خۆشخانه‌كان بۆجیاكردنه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه‌ پێویستیان به‌ خه‌واندن هه‌یه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كان له‌گه‌ڵ جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌بونى برێكى باش له‌ده‌رمان و كه‌ل وپه‌لى خۆپارێزى وتاقیگه‌ى و ده‌ست كردن به‌ هه‌ڵمه‌تى هۆشیارى كردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان.
ئه‌مرۆ یه‌كه‌م حاله‌تى توشبون به‌ نه‌خۆشى ئه‌نفلۆه‌نزاى H1N1 له‌هه‌رێمى كوردستان تۆماركرا كه‌ژنێكى ته‌مه‌ن 63 ساڵه‌یه‌و خه‌ڵكى  له‌پارێزگاى سلێمانیه‌و  نه‌خۆشى درێژخایه‌نى بۆریه‌كانى هه‌ناسه‌ى هه‌یه‌ و له‌ئێستادا له‌بارودۆخێكى ته‌ندروستى باشه‌و له‌ژێر چاودێرى ته‌ندروستى دایه‌،
لێره‌وه‌ هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌موو رێوشوێنێكى پێویست له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر بۆپێشگیرى و كۆنترۆڵكردنى نه‌خۆشیه‌كه‌ و ده‌رمانى پێویست هه‌یه‌ له‌ده‌زگاته‌ندروستیه‌كان.
هاوكات داواكارین هاوڵاتیان پابه‌نجى رێنمایه‌كانى خۆپارێزى بن به‌تایبه‌ت.