وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داوا له‌هاوڵاتیان و شوفیران ده‌كات له‌كاتى گواستنه‌وه‌ى بریندار و نه‌خۆش بۆنه‌خۆشخانه‌كان كارئاسانیان بۆبكات
له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داوا له‌هاوڵاتیان و برایانى شۆفێر ده‌كه‌ین له‌كاتى گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆش و بریندار له‌لایه‌ن ئه‌مبۆلانسه‌كان كارئاسانى و هاوكاریان بن بۆئه‌وه‌ى به‌زووترین كات بۆنه‌خۆشخانه‌كان بگواسترێنه‌وه.
هاوكات به‌پێویستیشى ده‌زانین ده‌زگاكانى راگه‌یاند رۆڵى زیاتر بگێرن بۆبڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى و رۆشنبیرى هاوڵاتیان چونكه له‌ئیستادا زۆرى ژماره‌ى ئۆتۆمبیل و قه‌ره‌باڵغى شه‌قامه‌كان گواستنه‌وه‌ى بریندار و نه‌خۆش له‌لایه‌ن ئۆتۆمبیله‌كانى فریاكه‌وتن جۆرێك له‌دواكه‌وتنى تێده‌كه‌وێت بۆیه به‌پێویستى ده‌زانین بۆپاراستنى گیانى برینداران ونه‌خۆشه‌كان هاوكار و رێگه پێده‌رى ئه‌مبۆلانسه‌كانى ته‌ندروستى بن تاوه‌كو به‌زووترین كات بگواسترێنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان.