وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

سمینارێكى تایبه‌تى له‌باره‌ى سیسته‌مى هاوچه‌رخ بۆكۆنترۆڵكردنى ده‌رمانى ساخته‌ به‌رێوه‌چوو

بۆزیاتر پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌ت باشتركردنى بوارى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى،


سمینارێكى تایبه‌تى له‌باره‌ى سیسته‌مى هاوچه‌رخ بۆكۆنترۆڵكردنى ده‌رمانى ساخته‌ به‌رێوه‌چوو.
بۆزیاتر پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌ت باشتركردنى بوارى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سمینارێكى تایبه‌تى ده‌رباره‌ى سیسته‌مى هاوچه‌رخى كۆنترۆڵكردنى ده‌رمانى ساخته‌ بۆ جه‌بار جاف پسپۆر له‌بوارى شیكردنه‌وى سیسته‌مه‌كان سازكرد، كه‌ژماره‌یه‌ك له‌ پزیشكان و پسپۆرانى بوارى ده‌رمان و نه‌قیبى سندیكاى ده‌رمانسازانى كوردستان ئاماده‌یى بوون باسى له‌چۆینه‌تى كاركردن بۆپێشخستنى كه‌راتى ته‌ندروستى كرد به‌تایبه‌ت دۆزینه‌وه‌ى ئالیه‌تى چاره‌سه‌رى كێشه‌وگرفته‌كانى به‌رده‌م هێنانى درمانى باش و كوالێت به‌رزبۆهه‌رێم،
له‌به‌شێكى ترى سمیناره‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌ داتاو ئاره‌كانى ده‌رمانى خراپ كرد له‌جیهان كه‌ ساڵانه‌ ملیۆنه‌ها دۆلار وه‌ك زیان به‌كه‌رتى ته‌ندروستى ده‌گه‌ینرێت له‌رێگه‌ى خستنه‌بازارى ده‌رمانى خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو.
راگه‌یاندنى وه‌زارتى ته‌ندروستى