وه‌زیرى ته‌ندروستى: كارده‌كه‌ین بۆ به‌ستانداركردنى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌ریم
به‌به‌شدارى 35 پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى خولى په‌ره‌پێدانى دڵنیاى جۆرى كۆتایى هات
دواى راهێنان و به‌شدارى كردن له خولێكى تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانى كه‌رتى ته‌ندروستى و بنه‌ماكانى دڵنیاى جۆرى له ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان بۆماوه‌ى 6 مانگ، به‌ئامانجى كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆتین و زووراى كردنى كاروبارى هاوڵاتیان و باشتركردنى ره‌وشى ته‌ندروستى و ده‌ست نیشانكردنى كێشه‌و كه‌م و كوریه‌كان، وه‌زیرى ته‌ندروستى بروانامه‌ى رێزلێنان به‌خشیه به‌به‌شداربوانى خوله‌كه،
ئه‌مرۆش 18-12-2013 له‌مه‌راسیمێكى تایبه‌ت به‌ئاماده‌بوانى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و سه‌رپه‌ره‌شتیارى خوێندنگه‌ى نه‌ته‌وه‌ى حكومه‌تى به‌ریتانیاو مامۆستایان كۆتایى به‌خولێكى 6 مانگى هات، كه‌بۆ ژماره‌یه‌ك له پزیشكان و كارمه‌ندانى به‌شى دڵنیاى جۆرى سه‌ربه‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرابوه،
له‌وته‌یه‌كیشى بۆده‌زگاكانى راگه‌یاند وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌گرنگى كردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌كرد بۆزیاتر پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى و به‌ئاگابون له كێشه‌وكه‌م و كوریه‌كان، وتیشى خۆش به‌ختانه وه‌ك یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ى حكومه‌ت خولێكى فروان بۆپزیشكان و كارمه‌ندانى سه‌ربه‌وه‌زاره‌ت بكه‌ینه‌وه بۆباشتر راى كردنى كاروبارى هاوڵاتیان و به‌رێوه‌بردنى كاروبارى ده‌زگاكانى ته‌ندروستى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوانه.
له‌باره‌ى كارى داهاتوى به‌شداربوانى خوله‌كه به‌رێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانى دڵنیاى جۆرى به‌پێویستیان زانى خولى زیاتر بكرێته‌وه و رێژه‌ى به‌شداربوان فروانتربكرێت بۆئه‌وه‌ى بتوانرێت به‌هه‌موولایه‌ك ره‌وشى ته‌ندروستى به‌ره‌و پێشببن.
خولى په‌ره‌پێدانى كارى دڵنیاى جۆرى له ده‌زگاته‌ندروتسیه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندان به‌هاوكارى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچون و خوێندنگه‌ى نه‌ته‌وه‌ى حكومه‌تى به‌ریتانیا بۆ35 پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى هه‌رێم كرابووه، به‌ووته‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستیش كارى داهاتووى ئه‌م به‌شداربوانه ئاگاداركردنه‌وه لایه‌نى په‌یوه‌ندار له كێشه‌و كه‌م و كوریه‌كان و چۆنیه‌تى دانانى پرۆگرامى تایبه‌ت به رێكخستنى كارى كارگێرى و به‌ره‌وپێشبردنى ره‌وشى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت