وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گرێبه‌ستێك به‌بڕى زیاتر له‌ 107 ملیۆن دۆلار له‌شاری رانیه‌ واژووكرد

ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی جێبه‌جێكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 291 قه‌ره‌وێله‌یی كرد كه‌به‌بڕی زیاتر له‌ 107 ملیۆن دۆلار له‌شاری رانیه‌ به‌ته‌واوی پێداویستیه‌كانیه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گرێبه‌ستێك به‌بڕى زیاتر له‌ 107 ملیۆن دۆلار له‌شاری رانیه‌ واژووكرد
ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی جێبه‌جێكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 291 قه‌ره‌وێله‌یی كرد كه‌به‌بڕی زیاتر له‌ 107 ملیۆن دۆلار له‌شاری رانیه‌ به‌ته‌واوی پێداویستیه‌كانیه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت

ئه‌مڕۆ 22/11/2012 به‌رێز عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم به‌یاوه‌رى هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانى ته‌ندروستى وشاره‌وانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌  سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینی كرد،  له‌هۆڵی شاره‌وانی رانیه‌ به‌ڕێز عیماد ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتی مه‌راسیمی ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی راپه‌ڕینی كرد كه‌به‌بڕی زیاتر له‌107 ملیۆن دۆلار به‌سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانیه‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای كور و ئه‌نتاشی توركی جێبه‌جێده‌كرێت،
له‌م مه‌راسیمه‌دا به‌رێز حه‌مید عه‌بدوڵا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین، به‌ناوی دانیشتوان و فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌كه‌ به‌خێرهاتنی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌فدی هاوڕێی كرد، دواتر مسته‌فا كه‌مال به‌ناوی هه‌ردوو كۆمپانیای جێبه‌جێكاره‌وه‌ وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردو باسی له‌وه‌كرد به‌پشتیوانی حكومه‌ت و ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ماوه‌ی دیاریكراوی خۆیدا كه‌ 730 رۆژه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ته‌واو بكه‌ن، هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌كۆمپانیاكه‌یان خاوه‌ن شاره‌زایی و ئه‌زموونێكی باشه‌و له‌وڵاتی توركیاش چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌ی پێشكه‌وتیان جێبه‌جێكردوه‌،
 له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم له‌وته‌یه‌كدا وێرای پیرۆزباییكردن له‌دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین به‌بۆنه‌ی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌، باسی له‌وه‌كرد كه‌ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌سه‌رجه‌م پێداویستیه‌ پزیشیكی و ئامێره‌ پێشكه‌وتوه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت، كه‌هه‌ندێكیان بۆ یه‌كه‌م جار له‌كوردستان و عیراق به‌كارده‌هێندرێن و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌توانن لێی سودمه‌ندبن،
دواتر به‌رێز عیماد ئه‌حمه‌د وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: ئێمه‌ خۆمان به‌قه‌رزارباری ئه‌م ناوچه‌یه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌زانین، له‌رۆژانی سه‌ختی شۆڕشدا ئێوه‌ ته‌نیا پشت و په‌نا نه‌بوون، به‌ڵكو به‌شێكی گرنگی شۆڕش بوون، هه‌ر له‌ناوچه‌ی ئێوه‌ش یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی راپه‌ڕین ده‌ستی پێكردو به‌رزگاركردنی به‌شێكی هه‌ره‌ زۆری كوردستان دوایی هات، بۆیه‌هه‌رچی بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ بكرێت شایسته‌یه‌.
عیماد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌كابینه‌كانی حكومه‌ت به‌پێی توانا خزمه‌تی راپه‌ڕینیان كردوه‌، كابینه‌ی حه‌وته‌میش ئاوڕدانه‌وه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ به‌ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك ئێستا له‌جێبه‌جێكردندان، له‌بودجه‌ی ساڵی داهاتووش چه‌ندین پڕۆژه‌ بۆ ئێره‌ دانراون، هیوادارین به‌باشی له‌خزمه‌تی خه‌ڵك جێبه‌جێبكرێن، سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش وتی: پێویسته‌ له‌كاتی خۆیدا جێبه‌جێبكرێت و لایه‌نی حكومه‌تیش به‌وردی چاودێری بكات.
دوابه‌دوای ئه‌م وتانه‌ گرێبه‌ستی نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆمپانیای جێبه‌جێكارو وه‌زیری ته‌ندروستی ئیمزا كرا.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت