وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

تازه‌ترین لێدوانى وه‌زیرى ته‌ندورستى له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كانى ده‌رزى ئه‌ڤاستین


له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وه‌زیرى ته‌ندورستى رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك وه‌فدێكى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆك وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم سه‌ردانى وڵاتى ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن ، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى به‌هۆى ده‌رزى ئه‌ڤاستین توشى گرفتى چاو هاتن ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ، تاكو ئێستا 13كه‌س له‌و نه‌خۆشانه‌ گه‌راونه‌ته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئێواره‌ى ئه‌مرۆ 5 ى حوزه‌یرانى 2013 د. رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى  حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند:  له‌ چوارچێوى ئه‌و بایه‌خ و په‌رۆشیه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌و نه‌خۆشانه‌ ده‌ات كه‌ توشى كێشه‌ى چاو بوون به‌ رووداوى ده‌رزى  ئه‌ڤاستین ، له‌ سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى  وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆك ، وه‌فدێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌رى گشتى  كاروبارى ته‌ندروستى و  به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ،سه‌ردانى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ ده‌كه‌ین له‌ وڵاتى ئه‌ڵمانیا .
د, رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید  وتیشى: له‌و سه‌ردانه‌ماندا  جگه‌ له‌ ئاگه‌داربوون له‌ بارودۆخى ته‌ندروستیان  و چۆنیه‌تى وه‌رگرتنىچاره‌سه‌ریه‌كانیان له‌ ماوه‌ى رابردوو ، ئاماده‌یی حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستیان بۆ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ ، بۆ دابینكردنى هه‌ر پێداویستیه‌كى ئه‌وان بیانه‌وێ بۆ باشبوونى ته‌ندورستیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌ سه‌لامه‌تى بۆ هه‌رێمى كوردستان .
وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خسته‌روو: دواى  ئه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ ره‌وانه‌ى ئه‌ڵمانیا كران ، تاكو ئێستا كه‌س له‌و نه‌خۆشانه‌ 13 چاره‌سه‌ریى یه‌كه‌میان ته‌واو كردووه‌ و گه‌راونه‌ته‌وه‌ بۆ  هه‌رێمى كوردستانى ، ئه‌وانى تر كه‌ ژماره‌یان  16 نه‌خۆشه‌ له‌وێ ماون  ، جگه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى چاویان ، ئه‌وان هه‌ر نه‌خۆشیه‌كى تریان هه‌بێت ، له‌ ئه‌ڵمانیا چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
 جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تاى مانگى نیسانى ئه‌مساڵ به‌هۆى لێدانى ده‌رزى ئه‌ڤاستین 30- كه‌س له‌ شارى هه‌ولێر توشى كێشه‌ى بینین هاتن ، دواتر له‌سه‌ر ئه‌ركى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ى وڵاتى توركیا كران ، پاشان بۆ  چاره‌سه‌رى یه‌كجاره‌كى ره‌وانه‌ى وڵاتى ئه‌ڵمانیا كرانه‌وه‌.
 
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت