ڕاگه‌یاندنێك له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
.....................................
له كاتێدا به‌داخه‌وه هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن وه له‌رێگه‌ى هه‌ندێك میوان كه میواندارییان ده‌كه‌ن بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌تاوه‌كو ئێستا كه‌سى سزانه‌داوه, لێپرسینه‌وه‌ى نى یه له‌به‌ر ئه‌وه سه‌ڕه‌راى ده‌ست خۆشى وسوپاسمان بۆپزیشكان وكارمه‌ندانى دڵسۆز كه سه‌ڕه‌راى دواكه‌وتنى موچه و نه‌مانى هه‌ندێك له هاندان به‌رامبه‌ر به‌ئه‌ركه‌كانیان به‌ڵام بوێر و خۆڕاگرانه ئه‌ركه‌كانیان له نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستیه‌كان و به‌ره‌كانى جه‌نگ هه‌روه‌ها له‌خزمه‌تى ئاواره‌كان به‌رده‌وام بوون بۆیه به هه‌زاران سوپاس و پێزانینمان پێداون به‌رامبه‌ر ئه‌و دڵسۆزیى یه‌یان, هه‌روه‌ها به‌شایه‌دى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى(WHO)ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان وپزیشكان وكارمه‌ندان به باشترین شێوه خزمه‌تى ئاواره‌كانیان كردووه و به‌شێوازێكى زانستیانه مامه‌ڵه‌ى دروستیان كردووه, وه‌رێگه‌یان گرتووه له‌سه‌رهه‌ڵدانى نه‌خۆشیه درمیه‌كان له‌نێوئاواره‌كان هه‌رچه‌نده مه‌ترسیه‌كه گه‌وره‌بووه وه‌ك پێشگرى له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كانى ئیفلیجى منداڵان و كولێرا و سورێژه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا به‌پێویستى ده‌زانین هه‌ندێك داتا بڵاوبكه‌ینه‌وه كه به‌ته‌نها هى ساڵى (2014)یه كه‌تیایدازیاتر له(160)لێژنه‌ى لێكۆلێنه‌وه پێك هاتووه‌له‌وه‌زاره‌ت و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانى تركه نوێنه‌رى داواكارى گشتى تیایاندا ئه‌ندام بووه ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌م شێوه‌ى خواره‌وه بووه: كۆى گشتى ئه‌وپزیشك وكارمه‌ندى ته‌ندروستى وكارمه‌ندى كارگێریانه‌ى دراونه‌ته دادگا ژماره‌یان(39) فه‌رمانبه‌ره, هه‌روه‌ها كۆی گشتی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه سزا دراون (67) فه‌رمانبه‌ره له پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی و كارمه‌ندی كارگێری.
له‌گه‌ڵ داخستنى دۆسیه‌ى(12)لێژنه‌ى لیكۆڵینه‌وه به‌هۆكارى یاسایى دواى لێكۆڵینه‌وه,هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها كۆمپانیاى ده‌رمان دراونه‌ته‌دادگاو رێكارى یاساییان له‌گه‌ڵدا گیراوه‌ته به‌ر,وه چه‌نده‌ها نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت و سه‌نته‌رى ئه‌هلى سزادراون هه‌ندێكیان دراونه‌ته دادگا. هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ردوام ده‌بین له‌ئه‌ركه‌كانمان له‌به‌دواداچوونى كاره‌كان و لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه وده‌ست خۆشى له‌سه‌ر بنه‌ماى په‌یڕه‌وكردنى ده‌ست خۆشى وسزا. دووباره ده‌ست خۆشى له‌سه‌رجه‌م پزیشكان و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانى ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان ده‌كه‌ین.
(Rebin)