وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌ره‌وشى ته‌ندروستى سنورى پارێزگاى دهۆك ده‌كۆلێته‌وه‌


وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌ره‌وشى ته‌ندروستى سنورى پارێزگاى دهۆك ده‌كۆلێته‌وه‌

 

په‌رله‌مانتارانى كوردستان: ستایشى هه‌وڵ و كاره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كه‌ین…..

به‌مه‌به‌ستى تاوتێكردنى ره‌وشى ته‌ندروستى پارێزگاى دهۆك و چۆنیه‌تى دانانى به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه‌ بۆگه‌یاندن و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى ئه‌و كه‌رته‌ به‌تایبه‌ت دواى هاتنى ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ى هاوڵاتیان له‌زومار و شه‌نگال و ناوچه‌كانى تر بۆسنورى پارێزگاى دهۆك د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان و نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌هه‌رێم و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك كۆبووه‌.

له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌ باس له‌ره‌وشى ته‌ندروستى ناوچه‌كه‌كرا به‌تایبه‌ت چۆنیه‌تى گه‌یاندنى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى بۆئاواره‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بتوانرێت به‌هه‌موولایه‌ك هه‌ولى چاره‌سه‌ركردنیان بدرێت.

له‌وروه‌شه‌وه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌ت كرد بۆدابین كردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى وتیشى دواى هاتنمان بۆدهۆك و ئاگاداربون له‌ره‌وشه‌كه‌ بریارماندا به‌هێنانى زیاتر له‌ 12 ته‌ن ده‌رمان بۆپارێزگاى دهۆك و ئه‌مرۆش برى زیاتر له‌ 7 ته‌ن ده‌رمان بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ دابین بكرێت كه‌له‌چیاكانى شه‌نگال گیریان خواردوه‌.

وه‌زیرى ته‌ندروستى راشى گه‌یاند پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك هه‌ست به‌لێپرسراویه‌تى بكه‌ن و هاوكار و هه‌ماهه‌نگمان بن.

پاشان ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان ستاشى هه‌وله‌به‌رده‌وامه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیان كرد و ئاماده‌یى خۆشیان نیشاندا درێخى له‌كاره‌كانیان نه‌كه‌ن بۆبه‌هاناوه‌چونى هاوڵاتیان. راشیان گه‌یاند هاتنمان و دانیشتنمان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌شێكى زۆرى وه‌لامه‌كانى گرفتى ته‌ندروستیمان پێدرا له‌سنوره‌كه‌ به‌پێویستیش ده‌زانین به‌رده‌وامبین له‌هه‌ماهه‌نكى زیاترى هه‌موولایه‌ك

دواتر به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك باسى له‌كاروبه‌رنامه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ى كرد كه‌له‌ئیستادا ژماره‌یه‌كى زۆرى هاوڵاتیان روویان له‌وپارێزگایه‌كردوه‌.